إعدادات العرض
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە حەجی ماڵئاواییدا تەوافی کرد (بە دەوری کەعبەدا) بە سواری وشترێکەوە، دەستلێدانى لە ڕوکن بەهۆی گۆچانێکەوە بوو
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە حەجی ماڵئاواییدا تەوافی کرد (بە دەوری کەعبەدا) بە سواری وشترێکەوە، دەستلێدانى لە ڕوکن بەهۆی گۆچانێکەوە بوو
لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە حەجی ماڵئاواییدا تەوافی کرد (بە دەوری کەعبەدا) بە سواری وشترێکەوە، دەستلێدانى لە ڕوکن (گۆشە) بەهۆی گۆچانێکەوە بوو».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල Hausa Portuguêsالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تەوافى کرد بە دەوری کەعبەدا لە حەجی ماڵئاوایی وخەڵکی بە دەوروپشتیدا کۆبونەوە: هەندێکیان دەیانویست بزانن چۆن تەواف دەکات، وهەندێکی تر دەیانویست سەیری بکەن؛ بۆیە قەرەباڵەغییەک دروست بوو، وچونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە بەزەیی ودادپەروەرە لەسەر پشتی وشترەکەى تەوافی دەکرد بۆ ئەوەى خەڵکی هەمووی بیبینن، وگۆچانێکی پێبوو کە لوتکەکەى چەماوە بوو، ودەستلێدانى لە ڕوکن -گۆشە- (مەبەست بەردە ڕەشەکەیە کە لە گۆشەی -ڕوکنی ڕۆژهەڵاتی کەعبەدایە-) بەهۆی ئەم گۆچانەوە بوو (واتا: ڕاستەوخۆ دەستی بەر بەردە ڕەشەکە نەدەکەوت بەڵکو تەنها گۆچانەکەى لێدەدا)، وپاشان ماچی گۆچانەکەى دەکرد هەروەکو لە گێڕانەوەى (مسلم)دا هاتووە.التصنيفات
حوکمەکان ومەسەلەکانی حەج وعومرە کردن