ڕێز بگرن وگرنگی بدەن بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەویش بە ڕێزگرتن وگرنگیدان بە ئەهلی بەیت [بنەماڵە وخێزانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-]

ڕێز بگرن وگرنگی بدەن بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەویش بە ڕێزگرتن وگرنگیدان بە ئەهلی بەیت [بنەماڵە وخێزانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-]

ئەبو بەکری سدیق -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ڕێز بگرن وگرنگی بدەن بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەویش بە ڕێزگرتن وگرنگیدان بە ئەهلی بەیت [بنەماڵە وخێزانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-]».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

لەم وتەی ئەبو بەکری سدیق -ڕەزای خوای لێبێت- بەڵگەیە لە سەر ئەوەی کە هاوەڵان مافی ئەهلی بەیتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یان زانیوە وگرنگییان پێیان داوە وڕێزیان لێیان گرتووە، بۆیە ئەوەی لە ئەهلی بەیت بێت ولە سەر ڕێبازی ڕاست بێت کە شوێنکەوتەی سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێت؛ ئەوا دوو مافی هەیە: مافی ئیسلام ومافی نزیک بوونی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ولەم وتەیەیشدا دەردەکەوێت کە ئەبو بەکر وهەموو هاوەڵانیش ئەهلی بەیتیان خۆش دەویست وئامۆژگاری خەڵکیان دەکرد کە چاک بن بەرامبەریان.

التصنيفات

فەزڵی ئەهلی بەیت (بنەماڵە وخێزانەکانی پێغەمبەر ﷺ) -ڕەزای خوایان لێبێت-