ڕیزەکانتان ڕێک بکەن یان ئەوەتا خودا ناکۆکی دەخاتە نێوانتانەوە

ڕیزەکانتان ڕێک بکەن یان ئەوەتا خودا ناکۆکی دەخاتە نێوانتانەوە

لە نوعمانى کوڕی بەشیر -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ڕیزەکانتان ڕێک بکەن یان ئەوەتا خودا ناکۆکی دەخاتە نێوانتانەوە». ولە گێڕانەوەیەکدا: نوعمانى کوڕی بەشیر -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕیزەکانمانی ڕێکدەخست هەروەکو ئەوە وابێت تیرێکی ڕاستە؛ هەتاوەکو پێی وابوو کە ئێمە لە ئەوەوە فێر بووین (کە ڕیزەکانمان ڕێک بکەینەوە)، پاشان ڕۆژێک هات و وەستا بۆ نوێژکردن وخەریک بوو تەکبیر بکات (بڵێت: الله أکبر)، پیاوێکی بینی کە سینگی لە ڕیزەکە دەرچوو (سینگی هێنابووە پێشەوە)، بۆیە -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی بەندەکانى خودا، ڕیزەکانتان ڕێک بکەن یان ئەوەتا خودا ناکۆکی دەخاتە نێوانتانەوە».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دووپاتی دەکاتەوە ئەگەر ڕیزەکان ڕێک نەبن ئەوا خواى گەورە ناکۆکی دەخاتە نێوان دڵی ئەوانەى کە لە ڕیزەکاندا بە لاری وناڕێکی دەوەستن، وئەمیش کاتێک دەبێت کە هەندێک کەس پێشی هەندێک کەس دەبێت وبۆشایی لە نێوانەکان جێدەهێڵن. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاوەڵانی فێر دەکرد بە وتە وکردەوەیش هەروەکو لەم فەرموودەیەدا بە دەستی خۆی ڕیزەکانی ڕێکدەخست، هەتاوەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی وابوو کە تەواو ئیتر فێربوونە وتێگەیشتوونە، ولە یەکێک لە نوێژەکاندا هاوەڵێکی بینی کە سینگی لە ڕیزەکە دەرچوو بوو (واتە سینگی -نیوە لاشەی سەرەوەى- هێنابووە پێشەوە) لە نێو هاوەڵاندا کە دیاربوو ڕیزەکە ناڕێکی تێدایە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- توڕە بوو وفەرمووی: (ڕیزەکانتان ڕێک بکەن یان ئەوەتا خودا ناکۆکی دەخاتە نێوانتانەوە).

التصنيفات

حوکمەکانی کەسی پێشنوێژ ونوێژخوێنەکانی پشتی, حوکمەکانی مزگەوت