إعدادات العرض
نزا لە سەر نەفسی خۆتان مەکەن، ونزا لە سەر منداڵەکانتان مەکەن، ونزا لە سەر ماڵ وپارەتان مەکەن، چونکە لەوەیە لەو کاتە بێت کە خوای گەورە نزاکان وداواکان وەڵام…
نزا لە سەر نەفسی خۆتان مەکەن، ونزا لە سەر منداڵەکانتان مەکەن، ونزا لە سەر ماڵ وپارەتان مەکەن، چونکە لەوەیە لەو کاتە بێت کە خوای گەورە نزاکان وداواکان وەڵام دەداتەوە؛ ونزاکانی ئێوەش وەڵام دەدرێتەوە
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «نزا لە سەر نەفسی خۆتان مەکەن، ونزا لە سەر منداڵەکانتان مەکەن، ونزا لە سەر ماڵ وپارەتان مەکەن، چونکە لەوەیە لەو کاتە بێت کە خوای گەورە نزاکان وداواکان وەڵام دەداتەوە؛ ونزاکانی ئێوەش وەڵام دەدرێتەوە».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල Hausa Kiswahili Português தமிழ்الشرح
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لەم فەرموودەدا نەهی دەکات لە نزا کردن لە سەر نەفس ومنداڵ وماڵ (پارە)، چونکە نزا کردن کردەوەیەکی مەزنە، لەوەیە خوای گەورە وەڵامی بداتەوە، ئەگەر ئەو نزایە لەو کاتە بێت کە نزاکانی تێدا وەڵامدەدرێتەوە؛ بۆیە ئەمەیش دەبێتە هۆی زیان بۆ سەر نەفس ومنداڵ وماڵی نزاکارەکە.التصنيفات
حوکمەکانی نزا کردن