ئەگەر بهاتینایە بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە هەر شوێنێک بۆشایی هەبووایە لەوێ دادەنیشتین

ئەگەر بهاتینایە بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە هەر شوێنێک بۆشایی هەبووایە لەوێ دادەنیشتین

لە جابری کوڕی سەمورەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر بهاتینایە بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە هەر شوێنێک بۆشایی هەبووایە لەوێ دادەنیشتین».

[صەحیحە لغیره] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەم فەرموودەیە ئەدەب وڕەوشت جوانى هاوەڵان ڕووندەکاتەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- لە کاتى دانیشتن لەگەڵ پێغەمبەردا -صلى اللە علیە وسلم-، ئەگەر یەکێکیان بهاتایە بۆ لای دانیشتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە هەر شوێنێک بۆشایی هەبووایە لەوێ دادەنیشت ئینجا ئەگەر لە پێشەوە یان ناوەڕاستی یان خواری دانیشتنەکە بێت، وئەگەر مرۆڤ گەیشت بە هەر دانیشتنێک ئەوا لە هەر شوێنێک بۆشایی هەبوو یان دانیشتنەکە لەوێ کۆتایی هات ئەوا پێویستە لەوی دابنیشێـت، وڕاستەوخۆ نەچێت بۆ پێشەوەى دانیشتنەکە مەگەر کەسێک شوێنی خۆی بۆ جێبهێڵێت یان شوێنێکی بۆشایی بۆ ئەو دانرا بێت؛ ئەوا لەم حاڵەتانەدا ئاساییە، بەڵام ئەگەر دانیشتنەکە پەرتەوازە بکات وبە زۆر شوێنێک بۆ خۆی بگرێت ئەوا ئەمە پێچەوانەى سونەتی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵانە -ڕەزای خوایان لێبێت-، وبەڵگەیە لەسەر ئەوەى ئەم جۆرە مرۆڤە هەندێک لە خۆبەگەورەزانین وسەرسامبوونی بە نەفسی خۆی تێدایە.

التصنيفات

ئادابەکانی سەردانیکردن ومۆڵەت وەرگرتن