قسەکانی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پوخت وڕەوان بوون هەر کەسێک گوێی لێ بوایە لێی تێدەگەیشت

قسەکانی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پوخت وڕەوان بوون هەر کەسێک گوێی لێ بوایە لێی تێدەگەیشت

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «قسەکانی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پوخت وڕەوان بوون هەر کەسێک گوێی لێ بوایە لێی تێدەگەیشت».

[حەسەنە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: وتەکانى پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پوخت بوون، واتە قسەکانى ئاڵۆز نەبوون کە وشە وڕستەکان بدات بە سەر یەکدا، ڕوون وئاشکرا بوون بۆ هەرکەسێک گوێی لێ بوو بێت بە بێ ئەوەى درێژ وئاڵۆز بێت، ئەگەر کەسێک بیویستایە وشەکانى بژماردایە دەیتوانى ئەمیش بەهۆی لە سەرخۆیی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بوو لە کاتى قسەکردندا؛ ئەمەش بە هۆی ئەوەوەیە کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە پاڵ پوخت کردنی ڕستەکان؛ (جوامع الکلم) یشی پێبەخشراوە کە ئەمیش بریتیە لەوەى کە چەند وشەیەکی کەم واتایەکی زۆر دەبەخشێت. دەبێت مرۆڤ بەم شێوەیە بێت وقسەکانی تێکەڵ نەکاتە بە سەر یەکتردا وبیشارێتەوە کە گوێگر هیچ تێنەگات، چونکە مەبەست لە قسە کردن تێگەیاندنی ئەو کەسەیە کە قسەی بۆ دەکرێت، هەتا قسە ئاسانتر بێت بۆ تێگەیشتن ئەوا جوانتر وباشترە. وپێویستە مرۆڤ ئەگەر قسەکانى بەم شێوەیە بوو کە ڕوون وپوخت بوو ئەوا سێ جار دووبارەی بکاتەوە بۆ ئەو کەسانەى کە تێنەگەیشتوون، ونیەت وهەستی شوێنەکەوتنی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئامادە بکات لەم کردەوەدا بۆ ئەوەى پاداشتی دەستبکەوێت وبرا مسوڵمانەکەى تێبگات. وبەم شێوەیە بۆ هەموو سونەتەکان، لە دڵتدا هەست ونیەتی شوێنکەوتنی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئامادە بکە بۆ ئەوەى پاداشتت دەستبکەوێت.

التصنيفات

قسەکردنی پێغەمبەر ﷺ