إعدادات العرض
بەڕاستی تەوبەیەکی کردووە ئەگەر دابەشبکرێت لە نێو حەفتا کەس لە خەڵکی مەدینە ئەوا بەشیان دەکات، ئایا هیچ شتێکی باشتر دۆزیوەتەوە لە ملكەچ بوون لە پێناو خواى گەورە ؟!
بەڕاستی تەوبەیەکی کردووە ئەگەر دابەشبکرێت لە نێو حەفتا کەس لە خەڵکی مەدینە ئەوا بەشیان دەکات، ئایا هیچ شتێکی باشتر دۆزیوەتەوە لە ملكەچ بوون لە پێناو خواى گەورە ؟!
لە ئەبی نوجەید عیمرانی کوڕی حوصەینی خوزاعی -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئافرەتێک لە جوهەینەوە هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وسکی پڕبووە بەهۆی زیناوە، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من شتێکم کردووە کە دەبێت سنوورم (حەدم) لەسەر جێبەجێ بکرێت، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگی وەلى ئەمرەکەى (سەرپەرشتیارەکەى) کرد، و ووتی: «چاکەکار بە بەرامبەری، وئەگەر منداڵی بوو ئەوا بیهێنەرەوە»، ئەویش وایکرد، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد کە جلەکانى توند بە لاشەیەوە ببەسترێت، وپاشان فەرمانیکرد بە ڕەجم کردنی بۆیە ڕەجم کرا، وپاشان نوێژی لەسەری کرد، وعومەر پێی ووت: ئەی پێغەمبەری خودا، نوێژی لەسەر دەکەیت لە کاتێکدا ئەو زینای کردووە؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بەڕاستی تەوبەیەکی کردووە ئەگەر دابەشبکرێت لە نێو حەفتا کەس لە خەڵکی مەدینە ئەوا بەشیان دەکات، ئایا هیچ شتێکی باشتر دۆزیوەتەوە لە ملكەچ بوون لە پێناو خواى گەورە ؟!».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việtالشرح
ئافرەتێک لە هۆزی جوهەینەوە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە سکی پڕ بوو بەهۆی زیناکردنەوە -ڕەزای خوای لێبێت-، وباسی ئەوەى کرد بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە تاوانێکی کردووە پێویستە سنووری شەرعی (حەدی) لەسەر جێبەجێ بکرێت؛ ودەبێت لەسەری جێبەجێی بکات، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگی سەرپەرشتیارەکەى (وەلى ئەمرەکەى) کرد، وئامۆژگاری کرد بەوەى کە لەگەڵی چاکەکار بێت، وئەگەر منداڵی بوو بیهێنێت، وکاتێک منداڵی بوو؛ سەرپەرشتیارەکەى هێناى بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، بۆیە جلەکەى بە دەوردا پێچرایەوە بۆ ئەوەى لاشەی دەرنەکەوێت، وپاشان فەرمانى کرد بە بەرد ڕەجم کرا هەتاوەکو مرد، وپاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی لەسەر کرد ونزای بۆ کرد، وعومەر -ڕەزای خوای لێبێت- پێی ووت: ئەی پێغەمبەری خودا ئایا نوێژی لەسەر دەکەیت لە کاتێکدا ئەو زینای کردووە؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو کە ئەو ئافرەتە تەوبەیەکی گەورەی کردووە ئەگەر دابەشبکرێت بەسەر حەفتا کەس لە تاوانباران ئەوا بەشیان دەکات وسوودیان پێدەگەیەنێت، ئەو هات بۆ ئەوەى ملکەچی فەرمانى خوای گەورە بێت وڕزگاری بێت لە سزاکانى تاوانى زیناکردن لە پاش مردن، بۆیە ئایا لەم تەوبەیە باشتر وگەورەتر هەیە؟التصنيفات
سنووری زینا (حەددی زینا)