إعدادات العرض
خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ئاسمانەکان بە دەستی ڕاستی دەپێچێتەوە ودەفەرموێت: من پادشام لە کوێن سەرکوتکەرەکان؟ لە کوێن خۆبەگەورەزانەکان؟ پاشان زەوییەکان بە دەستی…
خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ئاسمانەکان بە دەستی ڕاستی دەپێچێتەوە ودەفەرموێت: من پادشام لە کوێن سەرکوتکەرەکان؟ لە کوێن خۆبەگەورەزانەکان؟ پاشان زەوییەکان بە دەستی چەپی دەپێچێتەوە ودەفەرموێت: من پادشام لە کوێن سەرکوتکەرەکان؟ لە کوێن خۆبەگەورەزانەکان؟
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ئاسمانەکان بە دەستی ڕاستی دەپێچێتەوە ودەفەرموێت: «من پادشام لە کوێن سەرکوتکەرەکان -ستەمکەرەکان-؟ لە کوێن خۆبەگەورەزانەکان؟ پاشان زەوییەکان بە دەستی چەپی دەپێچێتەوە ودەفەرموێت: «من پادشام لە کوێن سەرکوتکەرەکان؟ لە کوێن خۆبەگەورەزانەکان؟».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt Hausaالشرح
ئیبن عومەر -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: خواى گەورە حەوت ئاسمانەکە بە دەستی ڕاستی وحەوت زەوییەکە بە دەستی چەپی دەپێچێتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، وکاتێک هەریەکیان بپێچێتەوە بانگی ستەمکارەکان وسەرکوتکەرەکان وخۆبەلزانەکان دەکات بۆ ئەوەى بچووکیان دەربکەوێت ودەربکەوێت تەنها ئەو زاتە مەزنە خاوەنی موڵک ڕاستەقینەی هەموو شتێکە وهەرگیز لاواز نابێت و لەناو ناچێت، وهەرشتێک یان کەسێک جگە لە خواى گەورە لە پادشا وژێر دەستەکان دادپەروەر یان ستەمکار بن ئەوا نامێنن وبە زەلیلی دەگەڕێنەوە بۆ لای پەروەردگاری مەزن، وخودا پرسیاری لێناکرێت کە چی دەکات بەڵام بوونەوەرەکان لێپرسینەوەیان لێدەکرێت.