پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە سواری وبە ڕێ کردنەوە سەردانی قوبائی دەکرد، ودوو ڕکات نوێژی تێیدا دەکرد

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە سواری وبە ڕێ کردنەوە سەردانی قوبائی دەکرد، ودوو ڕکات نوێژی تێیدا دەکرد

لە عبداللە کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە سواری وبە ڕێ کردنەوە سەردانی قوبائی دەکرد، ودوو ڕکات نوێژی تێیدا دەکرد». و لە گێڕانەوەیەکدا: «پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەهات بۆ مزگەوتی قوباء هەموو ڕۆژی شەممەیەک بە سواری وبە ڕێ کردنەوە، وئیبن عومەریش هەمان شتی ئەنجامدەدا».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری بە ھەردوو ریواتەکەی]

الشرح

ناوچەی (قوباء) کە یەکەم مزگەوتی تێدا دروستکرا لە ئیسلامدا، گوندێکی نزیکە لە ناوەڕاستی مەدینەوە لە سەروویەتی، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە سواری ئاژەڵ وبە پێوە هەندێک جار سەردانی دەکرد، ودەڵێت هەموو شەممەیەک: چونکە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- هەندێک ڕۆژی تایبەت دەکرد بە سەردانی کردن ودانایی لەمەدا ئەوەیە کە هەموو شەممەیەک دەهات بۆ قوباء بۆ ئەوەی سەردانی (ئەنساڕەکان) بکات وپرسیار لە حاڵ وکاروباریان بکات ولێیان بپرسێتەوە سەبارەت بە دواکەوتنیان لە ڕۆژی جومعە.

التصنيفات

ڕێبازی پێغەمبەر ﷺ لە نوێژکردندا