إعدادات العرض
ئیبن عومەرم بینی بە لای پیاوێکدا تێپەڕی بینی وشترەکەى لەسەر چۆک لەسەر زەوییە بۆ ئەوەى سەری ببڕێت، ووتی: بیوەستێنە سەر پێ و(دەستێکی) ببەستەرەوە؛ ئەمە سونەتی موحەمەدە…
ئیبن عومەرم بینی بە لای پیاوێکدا تێپەڕی بینی وشترەکەى لەسەر چۆک لەسەر زەوییە بۆ ئەوەى سەری ببڕێت، ووتی: بیوەستێنە سەر پێ و(دەستێکی) ببەستەرەوە؛ ئەمە سونەتی موحەمەدە -صلى اللە علیە وسلم
لە زیادی کوڕی جوبەیرەوە دەڵێت: ئیبن عومەرم بینی بە لای پیاوێکدا تێپەڕی بینی وشترەکەى لەسەر چۆک لەسەر زەوییە بۆ ئەوەى سەری ببڕێت، ئەویش (ئیبن عومەر) ووتی: «بیوەستێنە سەر پێ و(دەستێکی) ببەستەرەوە؛ ئەمە سونەتی موحەمەدە -صلى اللە علیە وسلم-».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt Portuguêsالشرح
سونەت لە سەربڕینی مانگا وپەز وئاژەڵی تر -جگە لە وشتر- نەبێت ئەوەیە کە لە لای چەپی ملیانەوە لەسەر زەوی دابنرێن وپاشان سەر ببڕدرێن، بە شێوەیەک ئاراستەیان بەرەو ڕووی قیبلە بێت، بەڵام لە وشتردا؛ سونەت ئەوەیە خوێنهێنی ملی ببڕدرێت کە ئەمیش شوێنێکە دەکەوێتە سەرەوەى سینگ وسەرەتای ملی وشترە، ودەبێت (دەستی) چەپی ببەسترێتەوە، چونکە هێوری دەکاتەوە وڕۆحی بە زوویی دەردەچێت، وبۆیە کاتێک عبداللەی کوڕی عومەر بە لای پیاوێکدا تێپەڕ بوو کە دەیویست وشترەکەى سەر ببڕێت لە کاتێک بەسەر ئەژنۆکانیدا لەسەر زەوی داینا بوو، پێی ووت: بە پێوە بیوەستێنە، و(دەستی) چەپی ببەستە، ئەمە سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە بە پێی ڕێنماییەکانى قورئانی پیرۆز کردەوەى کردووە، خواى گەورە دەفەرموێت: {فَإِذَا وَجَبَتۡ جُنُوبُهَا فَكُلُواْ مِنۡهَا} [الحج: 36] واتە: {ئینجا کاتێک کەوتنە سەر زەوی بە تەنیشتدا (کاتێک گیانیان دەرچوو) ئەوە لەگۆشتەکەیان بخۆن}، واتا ئەگەر لایەکانى وشترەکە کەوت بەسەر زەویدا، وکەوتنیش ڕوونادات ئەگەر ئاژەڵەکە بە پێوە نەوەستا بێت.التصنيفات
قوربانی کردن