إعدادات العرض
1- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو بەرانی ڕەش وسپی شاخداری کرد بە قوربانی
2- هەرشتێک خوێن بڕژێنێت بەکاریبهێنن، ولەو گۆشتە بخۆن کە ناوی خودای لەسەر هێنراوە، بەڵام ددان وچڕنووکەکان بەکارمەهێنن بۆ سەربڕینی، هۆی ئەمەتان پێدەڵێم: چونکە ددان ئێسکە، وچڕنووکەکان چەقۆی حەبەشییەکانە
3- لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەسپێکمان سەربڕی وخواردمان
4- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- منی کرد بە بەرپرسیار لەسەر سەربڕینی وشترەکانى؛ وفەرمانی پێکردم گۆشت وپێست وڕاخەری سەر پشتی وشترەکان وەکو خێر ببەخشم، وهیچ لەوانە بە قەسابەکە نەدەم
5- ئیبن عومەرم بینی بە لای پیاوێکدا تێپەڕی بینی وشترەکەى لەسەر چۆک لەسەر زەوییە بۆ ئەوەى سەری ببڕێت، ووتی: بیوەستێنە سەر پێ و(دەستێکی) ببەستەرەوە؛ ئەمە سونەتی موحەمەدە -صلى اللە علیە وسلم
6- ئافرەتێک مەڕێکی سەربڕی بە بەردێکی تیژ، سەبارەت بە ئەمە پرسیار لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرا؛ ئەویش فەرمانى کرد کە (گۆشتەکەى) بخورێت