إعدادات العرض
خوای گەورە چاکەکاری لە سەر هەموو شتێک نووسیوە
خوای گەورە چاکەکاری لە سەر هەموو شتێک نووسیوە
لە ئەبی یەعلا شەدادی کوڕی ئەوسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت: «خوای گەورە چاکەکاری لە سەر هەموو شتێک نووسیوە، ئەگەر کوشتارییەکتان کرد ئەوا بە چاكی ئەنجامی بدەن، وئەو ئەگەر سەربڕینێکتان کرد ئەوا بە چاكی ئەنجامی بدەن، وبا هەر یەک لە ئێوە چەقۆکەی (ئامێری سەربڕینەکەی) تیژ بکات، وئەوە ئاژەڵەی كە سەری دەبڕێت ئازاری نەدات».
[(سەحیح - ڕاست)] [(مسلم) ڕیوایەتی كردووە]
الترجمة
العربية Español አማርኛ English اردو Indonesia বাংলা Français Türkçe Русский Bosanski සිංහල हिन्दी 中文 فارسی Tiếng Việt Tagalog Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili தமிழ் မြန်မာ ไทย Deutsch پښتو অসমীয়া Shqip Nederlands ગુજરાતી Кыргызча नेपाली Lietuvių دری Српски тоҷикӣ Kinyarwanda Română Magyar Čeština Moore Malagasy Oromoo ಕನ್ನಡ Wolof Azərbaycan O‘zbek Українська ქართული Македонски ភាសាខ្មែរ Bambara ਪੰਜਾਬੀ मराठी Kirundi Kurmancî Bahasa Melayuالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەمان بۆ ڕووندەکاتەوە کە خواى گەورە چاکەکاری دەرهەق بەهەموو شتێک واجب کردووە، وچاکەکاری: بریتیە لە هەستکردن بەچاودێری خواى گەورە بەبەردەوامی، لە پەرستنی وکردنی خێر وچاکە وئازارنەدان ودوورخستنەوەى زیان لە بوونەوەرەکان، وتەنانەت چاکەکاری لەکوشتن وسەربڕینیش دەگرێتەوە. چاکەکاری لە کوشتن لەکاتی تۆڵەسەندنەوە (القصاص): ئەوەیە ئاسانترین وخێراترین ڕێگا هەڵبژێرێت بۆ دەرچوونی ڕۆحی کوژراوەکە. وچاکەکاری لە سەربڕیندا: بەوە دەبێت چاکەکاربێت بەرامبەر ئاژەڵ ئەمیش بەتیژکردنی ئامێر وکەرەستەى سەربڕینەکە، ونابێت لەپێش چاوی ئاژەڵەکە تیژی بکات، ونابێت سەری ببڕێت لەکاتێکدا ئاژەڵێکی تر سەیری دەکات.فوائد الحديث
ڕەحمەت ومیهرەبانی خوای گەورە -عز وجل- بە خوڵقێنراوەکان.
چاکەکاری لە کوشتن وسەربڕیندا بەوەی کە بە گوێرەی شەرع ئەنجامبدرێن.
کەماڵ وتەواوی ئەم شەریعەتە کە هەموو خێرێکی لە خۆگرتووە، ولەوانەش: بەبەزەیی ونەرم ونیان بوون بەرامبەر ئاژەڵەکان.
نەهی کردن لە شێواندنی لاشەی مرۆڤ لەپاش کوشتنی.
حەرامبوونی هەر کارێک ببێتە هۆی ئازاردانی ئاژەڵ.
