إعدادات العرض
هەندێ ئاژەڵ وەکو ئاژەڵی دڕندە وان، ئەگەر نەتانتوانى زاڵ بن بەسەریاندا بەم شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن
هەندێ ئاژەڵ وەکو ئاژەڵی دڕندە وان، ئەگەر نەتانتوانى زاڵ بن بەسەریاندا بەم شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن
لە ڕافیعی کوڕی خەدیجەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «لەگەڵ پێغەمبەری خودا بووین -صلى اللە علیە وسلم- لە (زول حولەیفە:ذي الحليفة)، خەڵکی تووشی برسێتی بوون، لە دەستکەوتی جەنگ هەندێک وشتر ومەڕوماڵاتیان هێنا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پشتی خەڵکەکەوە بوو، بەپەلە ئاژەڵەکانیان سەربڕی وگۆشتەکانیان کردە نێو مەنجەڵەكانەوە وکوڵاندیان؛ (کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات) فەرمانی کرد بەوەى مەنجەڵەکان سەرەو وژێر بکرێن (بڕژێندرێن) بۆیە سەرەو ژێر کران، پاشان (دەستكەوتەكەی) دابەشكرد، دە پەز (مەڕ وبزنی) بەرامبەر بە یەک وشتر دانا، یەکێک لە وشترەکان ڕایکرد وخەڵکی بە ماندووبوونێکی زۆرەوە شوێنی کەوتن، وخەڵكەكە تەنها چەند ئەسپێکی کەمیان پێبوو، کابرایەک تیرێکی وەشاند وبە ویستی خودا وشترەکە وەستا، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەندێ ئاژەڵ وەکو ئاژەڵی دڕندە وان، ئەگەر نەتانتوانى زاڵ بن بەسەریاندا بەم شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن»، ڕافیع ووتی: ئێمە هیوادارین (یان دەترسین) لەوەی سبەی ڕووبەڕووی دوژمن ببینەوە، وچەقۆمان پێ نییە، ئایا بە قامیش (لێواری تیژی قامیش) سەریان ببڕین؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرشتێک خوێنێكی زۆر بڕژێنێت بەکاریبهێنن، ولەو گۆشتە بخۆن کە ناوی خودای لەسەر هێنراوە (لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵەکە)، بەڵام ددان وچڕنووکەکان بەکارمەهێنن بۆ سەربڕینی، هۆی ئەمەتان پێدەڵێم: چونکە ددان ئێسکە، وچڕنووکەکان چەقۆی حەبەشییەکانە».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Français ئۇيغۇرچە Hausa Português മലയാളം Русский Tiếng Việt Nederlands Kiswahili অসমীয়া ગુજરાતી සිංහල Magyar ქართული Română ไทย मराठी ភាសាខ្មែរ دری አማርኛالشرح
ڕافیعی کوڕی خەدیج -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە لەگەڵ پێغەمبەر بوون -صلى اللە علیە وسلم- لە زی حولەیفە، وخەڵكی تووشی برێتی بوون، لەهەمان كاتدا وشتر وپەزێكی زۆریان دەستكەوتبوو لە سەرەنجامی جەنگان دژی موشریكەكان، بەپەلە هەندێكیان لێ سەربڕین پێش دابەشكردنی ئەم دەستكەوتە، ولە نێو مەنجەڵەكان گۆشتەكانیان كوڵاند بەبێ ئەوەی ڕوخسەت لە پێغەمبەر وەربگرن -صلى اللە علیە وسلم-، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پشتی خەڵكەكەوە ڕێی دەكرد؛ كاتێك زانی سەبارەت بە مەنجەڵەكان، فەرمانیكرد بەوەی سەربەرەو خوار بكرێن لەگەڵ ئەو مەرگەی تێیاندایە، پاشان دەستكەوتەكانی لەنێویان دابەشكرد، دە پەز -مەڕ وبزنی- بەرامبەر بە یەك وشتر دانا، وشترێك ڕایكرد، نەیانتوانی بیگرن وبە شوێنیدا بكەون، ولەو شوێنە ئەسپی كەمی لێبوو، پیاوێك تیرێكی تێ وەشاند، بە ئیزنی خودا وشترەكە وەستا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەم ئاژەڵانە ماڵیانە خوویان هەیە وەكو خووی دڕەندەكان، هەركاتێك نەتانتوانی زاڵ بن بەسەریاندا وبیانگرن؛ بەم شێوەیە هەڵسوكەوتی لەگەڵدا بكەن. رافیع ووتی: ئێمە هیوادارین سبەی ڕووبەڕووی دوژمن بینەوە ودەترسین لەوەی سەربڕینی ئاژەڵەكان بە چەكەكانمان ببێتە هۆی كول بوونیان لەكاتێكدا پێویستیەكی زۆرمان بە سەربڕینیان هەیە، وچەقۆمان پێ نییە، ئایا دەكرێت بە لقی قامیشی ناوبۆش سەریان ببڕین؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: هەرشتێك ببێتە هۆی ڕشتنی خوێن بە زۆری، وناوی خوای لەسەر هێنرا ئەوا بیخۆن، جگە لە ددان وچڕنوك نەبێت، پێتان دەڵێم سەبارەتیان: ددان ئێسكە، وچڕنوك بەكاردەهێنرێت لەلایەن موشریكەكانی حەبەشەوە.فوائد الحديث
پیشاندانی لایەنێك لە سادەیی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-؛ ئاماژە بۆی لێرەدا ئەوەیە لە پشتی سوپاكە ڕێی دەكرد، وئاگاداری هاوەڵانی بوو، وپرسیاری لە حاڵیان دەكرد، هەروەها ئامۆژگاری لە هاوەڵانی وەردەگرت -ڕەزای خوایان لێبێت-.
تەمبێ وپەروەردە کردنی خەڵکی وسەربازەکان لەلایەن پێشەواوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تەمبێیانی دا لەسەر ئەم هەڵسوکەوتە وپەلەکردنەیان، پێش ئەوەى ڕوخسەت لە ئەو وەربگرن؛ بۆیە سزایان بێبەشی بوو لەوەى دەیانویست.
خێرایی وەڵامدانەوەی هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- بۆ فەرمانەكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
نەهی كراوە لە بردنی دەستكەوتی جەنگ هەتاوەكو دابەش دەكرێت لەلایەن پێشەوا یان نوێنەرەكەی.
دادپەروەری بەتایبەت لەکاتی جیهادی دوژمنەکان وکافرەکان؛ چونکە لە هۆکارەکانى سەرکەوتن وشکست پێهێنانى دوژمنە.
نەوەوی دەڵێت: ئەگەر مرۆڤ ترسا بەهۆی ئەوەی وشترەكەی یان مانگاكەی یان ئەسپەكەی یان مەڕەكەی یان هەرئاژەڵێكی تری ڕایكردووە؛ لەم حاڵەتەدا وەكو ڕاو وایە، وبە هاویشتن گۆشتەكەی حەڵاڵ دەبێت.
واجبە ئاژەڵ سەرببڕدرێت بۆئەوەی گۆشتەكەی حەڵاڵ بێت، ومەرجە ئاژەڵەكە: 1- لەو ئاژەڵانە بێت كە گۆشتیان حەڵاڵە. 2- توانای بەسەردا هەبێت، بۆیە ئاژەڵێك توانای بەسەردا نەبێت حوكمی وەكو حوكمی ڕاو وایە. 3- دەبێت ئاژەڵێكی وشكانی بێت؛ چونكە ئاژەڵی دەریایی مەرجی سەربڕینی بەسەردا جێبەجێ نابێت.
مەرجەكانی سەربڕینی ئاژەڵ: 1- شیاوی سەربڕ؛ دەبێت ئاقڵ وتێگەیشتوو بێت، ومسوڵمان یان لە خاوەن كتێبەكان بێت. 2- لەكاتی دەستپێكردنی سەربڕێن دەبێت ناوی (الله) بهێنێت. 3- چاكی ئامێری سەربڕین بەوەی ئامێرە بەكارهاتووەكە تیژ بێت ئینجا لە هەر ماددەیەك بێت جگە لە ددان وچڕنوك. 4- دەبێت لە شوێنی دیاریكراو سەری ببڕێت دەرهەق بە ئەوەی توانای بەسەر ئاژەڵەكەدا هەیە؛ ئەمیش بە بڕینی سوورێنچك وقوڕگ ودەمارە خوێنهێنەرەكانی مل.
التصنيفات
قوربانی کردن