پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو بەرانی ڕەش وسپی شاخداری کرد بە قوربانی

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو بەرانی ڕەش وسپی شاخداری کرد بە قوربانی

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو بەرانی ڕەش وسپی شاخداری کرد بە قوربانی، بەدەستی خۆی سەری بڕین، ناوی خوای لەسەر هێنان (ووتی: بسم الله) وتەکبیرەی لەسەریان کرد ( ووتی: اللە أکبر)، پێی خستە سەر گەردنیان (لایەکی ملیان)».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

یەکێکی تر لەو بەڵگانەی کە قوربانیکردن سونەتێکە دووپات لەسەر ئەنجامدانى کراوەتەوە (سونەتێکی موئەکەدە) ئەویش ئەوەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری کردووە بە ئەنجامدانى وخۆیشی ئەنجامیداوە، لەم فەرموودەیەدا باسی ئەوە کراوە کە دوو بەرانی قۆچداری کردە قوربانی کە ڕەنگیان ڕەش وسپی تێدا بوو. بە دەستەکانی خۆی سەریانی بڕی چونکە ئەمە پەرستنێکی مەزنە، وپێش سەربڕینەکە (یان لە کاتى سەربڕینەکە) ناوى خودای هێنا (ووتی: بسم الله) ئەمیش بۆ ئەوەى داواى یارمەتی وپشیتوانى لە خواى گەورە بکات وئەم پەرستنە خێر وبەرەکەتی تێدا بێت، وپاشان تەکبیرەی کرد (ووتی: الله أکبر) بۆ مەزندانانى خواى گەورە، وبۆ ئەوەى دووپاتی بکاتەوە کە ئەم پەرستنە تەنها بۆ خودا ئەنجامدەدرێت، وبۆ دەربڕینی لاوازى بەندە وملکەچ بوونی بەرامبەر خواى گەورە -سبحانه وتعالى-. چونکە چاکەکاری لە سەربڕینیشدا داواکراوە -ئەمیش بۆ دەربڕینی ڕەحمەت وبەزەیی بەرامبەر سەربڕاوەکە چونکە ڕۆحی دەردەچێت-؛ بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێیەکانى لەسەر گەردنی (لا ملی) بەرانەکان دانا، بۆ ئەوەى ئەملا وئەولا نەکەن لە کاتى سەربڕیندا وبەمەش ماوەی سەربڕینەکە زیاتر دەخایەنێت وئاژەڵەکان زیانیان پێدەگات، وخوای گەورە میهرەبانە وبە بەزەییە بەرامبەر بە بوونەوەرەکان.

التصنيفات

قوربانی کردن, قوربانی کردن