إعدادات العرض
1- ئەوەى قوربانیەکی هەبوو بۆ سەربڕین؛ ئەگەر مانگی (ذي الحجة) دەرکەوت، ئەوا دەبێت هیچ موویەکی لە خۆی نەکاتەوە وهیچ نینۆکێک نەبڕێت هەتاوەکو قوربانیەکە دەکات
2- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو بەرانی ڕەش وسپی شاخداری کرد بە قوربانی، بەدەستی خۆی سەری بڕین، ناوی خوای لەسەر هێنان (ووتی: بسم الله) وتەکبیرەی لەسەریان کرد ( ووتی: اللە أکبر)، پێی خستە سەر گەردنیان (لایەکی ملیان)
3- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی قوربانیدا نوێژی ئەنجامدا، پاشان وتاری دا، وپاشان قوربانیەکەى سەربڕی، وفەرمووی: هەرکەسێک (قوربانیەکەى) سەربڕی پێش ئەوەى نوێژ بکات با یەکێکی تر لە جیاتی سەرببڕێت، وئەوەى قوربانیەکەى سەر نەبڕیوە؛ با سەری ببڕێت (پاش ووتنی) (بسم الله)
4- هەرکەسێک تواناى هەبوو لەسەر قوربانیکردن، وقوربانی نەکرد، با نزیکی شوێنی نوێژەکانمان نەبێتەوە