پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی قوربانیدا نوێژی ئەنجامدا، پاشان وتاری دا، وپاشان قوربانیەکەى سەربڕی، وفەرمووی: هەرکەسێک (قوربانیەکەى) سەربڕی پێش ئەوەى نوێژ…

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی قوربانیدا نوێژی ئەنجامدا، پاشان وتاری دا، وپاشان قوربانیەکەى سەربڕی، وفەرمووی: هەرکەسێک (قوربانیەکەى) سەربڕی پێش ئەوەى نوێژ بکات با یەکێکی تر لە جیاتی سەرببڕێت، وئەوەى قوربانیەکەى سەر نەبڕیوە؛ با سەری ببڕێت (پاش ووتنی) (بسم الله)

لە جوندوبی کوڕی عبداللەی بەجەلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی قوربانیدا نوێژی ئەنجامدا، پاشان وتاری دا، وپاشان قوربانیەکەى سەربڕی، وفەرمووی: هەرکەسێک (قوربانیەکەى) سەربڕی پێش ئەوەى نوێژ بکات (نوێژی جەژن) با یەکێکی تر لە جیاتی سەرببڕێت، وئەوەى قوربانیەکەى سەر نەبڕیوە؛ با سەری ببڕێت (پاش ووتنی) (بسم الله)*». *(واتە: بەناوى خودا)

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی قوربانیدا سەرەتا نوێژی ئەنجامدا، پاشان وتاری دا، وپاشان قوربانیەکەى سەربڕی، قوربانیەکەى بەرەو موسەڵا* دەبرد؛ ئەمیش بۆ دەرخستنی دروشمی ئیسلام وفێرکردن وسوود گەیاندن بە ئومەت، حوکم ومەرجی قوربانیکردنی بۆیان ڕوونکردەوە؛ فەرمووی: هەرکەسێک (قوربانیەکەى) سەربڕی پێش ئەوەى نوێژ بکات (نوێژی جەژن) با یەکێکی تر لە جیاتی سەرببڕێت، چونکە قوربانیەکەى دروست نییە وقبوڵ ناکرێت وەکو قوربانی بەڵکو تەنها خێرێکە، وئەوەى قوربانیەکەى سەر نەبڕیووە؛ با سەری ببڕێت (پاش ووتنی) (بسم الله)*؛ بۆ ئەوەى قوربانیەکە دروست وحەڵاڵ بێت، ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر دروستی ئەم ڕیزبەندیە وجگە لەم ڕیزبەندیە دروست نییە. وهەروەها بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە کاتی قوربانیکردن لە پاش نوێژی جەژنە، نەک پاش نوێژی بەیانی ڕۆژی جەژن مەگەر بۆ کەسێک نەبێت کە نوێژی جەژنی لەسەر واجب نەبێت وەکو کەس ڕێبوار (موسافیر). *(موسەڵا: خاکێکە لە دەرەوەى مزگەوتەکان نوێژی جەژن ونوێژە بارانەی تێدا ئەنجامدەدرێت)، **(واتە: بەناوى خودا)

التصنيفات

قوربانی کردن