پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- و ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من دەمەوێت سەفەر بکەم؛ هەندێک خواردەمەنیم پێ ببەخشە، ئەویش فەرمووی: خواى گەورە تەقواداریت…

پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- و ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من دەمەوێت سەفەر بکەم؛ هەندێک خواردەمەنیم پێ ببەخشە، ئەویش فەرمووی: خواى گەورە تەقواداریت پێ ببەخشێت

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- و ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من دەمەوێت سەفەر بکەم؛ هەندێک خواردەمەنیم پێ ببەخشە، ئەویش فەرمووی: «خواى گەورە تەقواداریت پێ ببەخشێت»، پیاوەکە ووتی: زیاترم دەوێت؟ فەرمووی: «ولە گوناهەکانت خۆش بێت»، پیاوەکە ووتی: زیاترم دەوێت؟ فەرمووی: «وکردەوەی خێرت بۆ ئاسان بکات ئەگەر لە هەرشوێنێک بوویت».

[حەسەن غەریبە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پیاوێک کە بە تەماى سەفەر کردن بوو هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وداوای خۆراک وشتومەکی کرد، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزایەکی بۆی کرد کە وەکو خۆراک وشتومەک سوودی بۆی دەبێت، نزای بۆی کرد واجبەکان جێبەجێ بکات ولە حەرامەکان بپارێزاو بێت، وپاشان پیاوەکە ووتی زیاتر نزام بۆ بکە؛ بۆ ئەوەى خێر وبەرەکەتی زیاتری تووش ببێت، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامی دایەوە بۆ ئەوەى دڵی ئاسوودە بێت وخێری زیاتری تووش ببێت، فەرمووی: وخواى گەورە لە گوناهەکانت خۆش بێت، ودیسانەوە پیاوەکە جارێکی تر ووتی زیاتر نزام بۆ بکە؛ بۆ ئەوەى خێر وبەرەکەتی زیاتری تووش ببێت، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە نزایەکی جوان وگشتگیر کۆتایی هێنا کە هەموو خێر وسەرفرازییەکی تێدایە ئەویش ئەوەیە خواى گەورە هەموو خێرێکی هەردوو مەنزڵگای تووش بکات ئەگەر لە هەرشوێنێک وماڵێک نیشتەجێ ببێت.

التصنيفات

زیکرەکانی پەیوەست بە ڕووداو وپێشهاتەکان