هەرکەسێک ڕێگایەکی چاکەکاری لە ئیسلامدا دابهێنێت؛ ئەوا پاداشتی ئەو چاکەکارییە وئەوانەى وەکو ئەو کردەوە بەهەمان چاکەکاری دەکەن بۆ ئەو دەبێت، بە بێ ئەوەى هیچ…

هەرکەسێک ڕێگایەکی چاکەکاری لە ئیسلامدا دابهێنێت؛ ئەوا پاداشتی ئەو چاکەکارییە وئەوانەى وەکو ئەو کردەوە بەهەمان چاکەکاری دەکەن بۆ ئەو دەبێت، بە بێ ئەوەى هیچ پاداشتێک لە پاداشتەکانى ئەوان کەم بکات، وئەوەى ڕێگایەکی خراپەکاری دابهێنێت؛ ئەوا گوناهی ئەو خراپەکارییە وئەوانەى وەکو ئەو کردەوە بەهەمان خراپەکاری دەکەن بۆ ئەو دەبێت، بە بێ ئەوەى هیچ گوناهێک لە گوناهەکانى ئەوان کەم بکات

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لە سەرەتای ڕۆژدا لە لای پێغەمبەری خودا بووین -صلى اللە علیە وسلم- وکەسانێک هاتن بۆ لای کە جلی کۆنی خورییان یان بشتی (عابای) بێ قۆڵیان لەبەردا بوو، وشمشێرەکیان بە ملیانەوە بەستبوو، وهەموویان لە هۆزی (موزەر) بوون، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حاڵی گۆڕا کاتێک بینی برسییانە، چووە ژوورەوە وپاشان هاتەوە، وفەرمانى بە بیلال کرد بە قامەت وبانگدان، پێشنوێژی بۆیان کرد وپاشان وتاری دا، وفەرمووی: « {يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ وَالْأَرْحَامَ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا} [النساء: 1] واتە: {ئەی خەڵکینە خۆتان بپارێزن لە (سزای) پەروەردگارتان ئەوەی کە دروستی کردوون لە یەک کەسەوە (کە ئادەمە) وە ھەر لە ئەویش ھاوسەرەکەی دروست کردووە وبڵاوی کردووەتەوە لەو دووانە پیاوانی زۆر ھەروەھا ئافرەتان خۆتان بپارێزن لەو خوایەی کە بەناوی ئەوەوە داوا دەکەن لە یەکتر وە (خۆتان بپارێزن لە پچڕاندنی پەیوەندی) خزمایەتی بەڕاستی خوا ھەمیشە چاودێرە بەسەرتانەوە}، وهەروەها ئایەتێکی تری لە سورەتی -الحشر- خوێند: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَلْتَنظُرْ نَفْسٌ مَّا قَدَّمَتْ لِغَدٍ ...} [الحشر: 18] واتە: {ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە لە خوا بترسن وە ھەموو کەسێك با سەرنج بدات (بزانێت) چی پێش خۆی ناردووە بۆ پاشەڕۆژی (لە کاروکردەوەی چاکە)}، پاش ئەم وتارە هەموویان خێریان کرد بە بەخشینی دینار ودرهەم وخورما وجل وهەندێک مشت لە گەنم وهەندێک مشت لە خورما، هەتاوەکو فەرمووی: «تەنانەت ئەگەر لەتە خورمایەکیش بێت بۆ خێرکردن بیبەخشن»، پاشان پیاوێک لە ئەنساڕەکان هات تورەکەیەکی قورسی هێنا (بۆ بەخشین) خەریک بوو نەتوانێت هەڵیبگرێت (چونکە زۆر قورس بوو)، لە پاش ئەم پیاوە خەڵکی یەک لە دوای یەک دەهاتن بۆ بەخشین هەتاوەکو دوو کۆمەڵی گەورە لە خواردن وجل کۆکرایەوە، وبینیم دەموچاوی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەدرەوشایەوە وەکو مانگ وئاڵتون، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرکەسێک ڕێگایەکی چاکەکاری لە ئیسلامدا دابهێنێت؛ ئەوا پاداشتی ئەو چاکەکارییە وئەوانەى وەکو ئەو کردەوە بەهەمان چاکەکاری دەکەن بۆ ئەو دەبێت، بە بێ ئەوەى هیچ پاداشتێک لە پاداشتەکانى ئەوان کەم بکات، وئەوەى ڕێگایەکی خراپەکاری دابهێنێت؛ ئەوا گوناهی ئەو خراپەکارییە وئەوانەى وەکو ئەو کردەوە بەهەمان خراپەکاری دەکەن بۆ ئەو دەبێت، بە بێ ئەوەى هیچ گوناهێک لە گوناهەکانى ئەوان کەم بکات».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەم فەرموودە مەزنە ڕەحمەت وبەزەیی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەردەخات بەرامبەر بە ئومەتەکەى؛ کاتێک هاوەڵان لە سەرەتای ڕۆژدا لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوون کەسانێک لە هۆزی (موزەر) هاتن، کە جلی کۆن وسادەیان لەبەردا بوو بە شێوەیەک تەنها عەورەتیانی داپۆشی بوو، وشمێرەکانیان بە گەردنیانەوە بوو ئەمیش ئامادەیی خۆیان دەگەیەنێت بۆ جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە -ڕەزای خوایان لێبێت-. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە بینیانی ڕەنگی ڕووی گۆڕا چونکە زۆر پێویستیان بە یارمەتی بوو ولە هۆزی (موزەر) بوون کە لە ڕێزدارترین هۆزەکانى عەرەبە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چووە نێو ماڵەکەى وگەڕایەوە، وفەرمانیکرد بە بیلال بەوە بانگ بدات وقامەت بکات، وپاشان پێشنوێژی بۆ کردن، و وتاری بۆ خەڵکی دا وسوپاس وستایشی خوداى کرد هەروەکو خووی ئاسایی خۆی، وپاشان ئەم ئایەتەی خوێندنەوە: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ وَالْأَرْحَامَ ۚ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا} [النساء: 1] واتە: {ئەی خەڵکینە خۆتان بپارێزن لە (سزای) پەروەردگارتان ئەوەی کە دروستی کردوون لە یەک کەسەوە (کە ئادەمە) وە ھەر لە ئەویش ھاوسەرەکەی دروست کردووە وبڵاوی کردووەتەوە لەو دووانە پیاوانی زۆر ھەروەھا ئافرەتان خۆتان بپارێزن لەو خوایەی کە بەناوی ئەوەوە داوا دەکەن لە یەکتر وە (خۆتان بپارێزن لە پچڕاندنی پەیوەندی) خزمایەتی بەڕاستی خوا ھەمیشە چاودێرە بەسەرتانەوە}، وهەروەها ئەم ئایەتەی خوێندەوە: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَلْتَنظُرْ نَفْسٌ مَّا قَدَّمَتْ لِغَدٍ ...} [الحشر: 18] واتە: {ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە لە خوا بترسن وە ھەموو کەسێك با سەرنج بدات (بزانێت) چی پێش خۆی ناردووە بۆ پاشەڕۆژی (لە کاروکردەوەی چاکە)}، وپاشان ڕێنموێنی خەڵکی کرد سەبارەت بە خێرکردن وبەخشین، گێڕەرەوەکە دەڵێت: پاشان خەڵکی بە دینار ودرهەم وجل ومشتێک لە گەنم ومشتێک لە خورما وتەنانەت بە لەتێک خورماش خێریان کرد وبەخشییان، وهاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- زۆر سوور و بەپەلە بوون بۆ چاکە وخێرکردن، ولەمەدا کێبڕکێی یەکتریان دەکرد، بۆیە خێر وبەخشینیان لە ماڵەکانیانەوە هێنا، وپیاوێک هات وتورەکەیەکی هێنا ئەوەندە قورس بوو خەریک بوو نەتوانێت هەڵیبگرێت ولە پێش پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داینا، وپاشان جەریر بینی دوو کۆمەڵی گەورە لە خواردن وجلوبەرگ کۆکراوەتەوە لە ناو مزگەوتدا، و بەهۆی ئەمەوە ڕووی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەدرەوشایەوە وەکو ئاڵتون یان مانگ؛ چونکە دڵخۆش وئاسوودە بوو کاتێک بینی هاوەڵان پێشبڕکێ دەکەن بۆ یارمەتیدانی ئەم هەژارانە، وپاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (هەرکەسێک ڕێگایەکی چاکەکاری -سُنة حسنة- لە ئیسلامدا دابهێنێت؛ ئەوا پاداشتی ئەو چاکەکارییە وئەوانەى وەکو ئەو کردەوە بەهەمان چاکەکاری دەکەن بۆ ئەو دەبێت، بە بێ ئەوەى هیچ پاداشتێک لە پاداشتەکانى ئەوان کەم بکات)؛ مەبەست لە ڕێگایەکی چاک (سُنة حسنة) ئەو کردەوە چاکانەیە کە لە بنەڕەتدا لە ئاینی ئیسلامدا بوونی هەیە ونەهی لێنەکراوە وکەسێک دێت دووبارە کردەوە کردن بەو کارە چاکانە زیندوو دەکاتەوە، مەبەست لە ڕێگایەکی چاک (سُنة حسنة) داهێنان وبیدعە کردن نییە لە ئایندا؛ چونکە هەرکەسێک کردەوەیەک یان پەرستنێک دابهێنێت کە لە ئاینی ئیسلامدا نەبیت ئەوا ڕەت دەکرێتەوە وهەرگیز کردەوەیەکی باش نییە، بەڵکو مەبەست ئەوەیە هەرکەسێک زیندووی بکاتەوە ویەکەم کەس بێتە کە کار بەو کردەوەیە بکات کە بنچینەی هەیە لە ئیسلامدا بەڵام خەڵکی کردەوەی پێناکەن بەهۆی ئەوەى لەبیریان چووەتەوە یان لەبەر هۆیەکی تر، وەکو ئەم پیاوەى هات بەو شێوەیە خێرێکی کرد؛ ئەمیش بووە هۆی ئەوەى خەڵکی چاو لە ئەو بکەن وزیاتر خێر ئەنجامبدەن.

التصنيفات

بیدعە