کاتێک خواى گەورە ئادەمی دروستکرد -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: بڕۆ سەلام لە ئەوانە بکە -کۆمەڵێک فریشتە دانیشتبوون- گوێبگرە چۆن وەڵامی سەلامەکەت دەدەنەوە؛ ئەوە…

کاتێک خواى گەورە ئادەمی دروستکرد -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: بڕۆ سەلام لە ئەوانە بکە -کۆمەڵێک فریشتە دانیشتبوون- گوێبگرە چۆن وەڵامی سەلامەکەت دەدەنەوە؛ ئەوە سەلامکردنی تۆ ونەوەکانتە

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک خواى گەورە ئادەمی دروستکرد -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: بڕۆ سەلام لە ئەوانە بکە -کۆمەڵێک فریشتە دانیشتبوون- گوێبگرە چۆن وەڵامی سەلامەکەت دەدەنەوە؛ ئەوە سەلامکردنی تۆ ونەوەکانتە. (ئادەم) ووتی: السلام علیکم، ئەوانیش ووتیان: السلام علیک ورحمة الله، وهەروەها (وبرکاته) یان زیاد کرد وەکو وەڵامێک بۆ سەلامکردنی ئەو».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

مانای فەرموودەکە: کاتێک خواى گەورە ئادەمی دروستکرد فەرمانى پێکرد بۆ ئەوەى بچێت بۆ لای هەندێک لە فریشتەکان کە لە نێوان سێ بۆ نۆ فریشتە دەبوون، بۆ ئەوەى سەلامیان لێبکات وگوێی لە وەڵامی ئەوان بێت، وئەم سەلامکردنە لە نێوان ئادەم وفریشتەکان دەبێتە سەلامکردنی ڕێگەپێدراو بۆ خۆی وبۆ نەوەکانى ئەوانەى لەسەر ئاینی پێغەمبەرانن، وشوێنی سونەتەکانیان دەکەن، (ئادەم) فەرمووی: السلام علیکم، ئەوانیش (فریشتەکان) فەرموویان: السلام علیک ورحمة الله، و (رحمة اللە) یان بۆی زیاد کرد، وئەم شێوازى سەلامکردنە ڕێگەپێدراوە لە کاتی سەلامکردنەوە و وەڵامدانەوەى سەلامدا، ولە هەندێک فەرموودەی تردا: (ورحمة الله وبرکاته) یش هاتووە جا لە کاتی سەلامکردن یان وەڵامدانەوەى سەلامدا.

التصنيفات

پێغەمبەرانی پێشوو -علیهم السلام-, ئادابەکانی سەلام کردن ومۆڵەت وەرگرتن