إعدادات العرض
1- خێرترین ڕۆژ کە خۆر تێیدا هەڵهاتبێت ڕۆژی جومعەیە: لەو ڕۆژەدا ئادەم دروستکرا، ولەو ڕۆژەدا کرایە بەهەشتەوە، ولەو رۆژەدا لێی دەرکرا
2- واز لە پرسیارکردن بهێنن سەبارەت بە ئەو شتانەى کە فەرمانم پێنەکردوون یان نەهیم لێ نەکردوون، ئەوەی بووە هۆی تیاچوونی ئەوانەی پێش ئێوە زۆر پرسیار کردن وناکۆکیان بوو بەرامبەر پێغەمبەرانیان، ئەگەر نەهیم لێکردن لەسەر شتێک ئەوا خۆتانی لێ بە دوور بگرن، وئەگەر فەرمانم پێکردن بە کردەوەیەک ئەوا ئەنجامی بدەن بە گوێرەی تواناتان
3- پرسیار سەبارەت بەڕەچەڵەکی عەرەب دەکەن؟ باشترینیان لە جاهیلیەتدا؛ باشترینیانە لە ئیسلامدا ئەگەر لە ئاینەکەیان تێبگەن
4- کاتێک خواى گەورە ئادەمی دروستکرد -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: بڕۆ سەلام لە ئەوانە بکە -کۆمەڵێک فریشتە دانیشتبوون- گوێبگرە چۆن وەڵامی سەلامەکەت دەدەنەوە؛ ئەوە سەلامکردنی تۆ ونەوەکانتە
5- خودایە لە قەومەکەم خۆش بە، چونکە ئەوان نازانن
6- ڕەحمەتی خودا لەسەر موسا، لەمە زیاتر ئازار درا بەڵام ئارامگر بوو
7- زەکەریا -علیه السلام- دارتاش بوو
8- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد بە کوشتنی مارمێلەکەکان، وفەرمووی: فووی دەکرد (بەسەر ئەو ئاگرەی کە) ئیبراهیم (فڕێدرایە نێویەوە)
9- پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا ئادەم پێغەمبەر بوو؟ فەرمووی: بەڵێ، ووتی: لە نێوان ئەو ونوح چەندێک بوو؟ فەرمووی: دە سەدە، ووتی: چەندێک لە نێوان نوح وئیبراهیم بوو؟ فەرمووی: دە سەدە، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ژمارەی پێغەمبەران چەندێک بوو؟ فەرمووی: سێ سەد وپانزە
10- هەر منداڵێک لە نەوەى ئادەم لەدایک دەبێت؛ شەیتان لە تەنیشتیەوە ئازارى دەکات، بۆیە ئەویش (منداڵەکە) دەست دەکات بە گریان بە دەنگی بەرز بەهۆی ئەو ئازارەی شەیتانەوە، جگە لە مەریەم وکوڕەکەى نەبێت
11- (الخضر:ئەلخزر-خزر) ئەو ناوەى لێنرا، چونکە (کاتێک) لەسەر زەوییەکی سپی چۆڵ دانیشت؛ (زەوییەکە) گۆڕا بۆ سەوزایی
12- بەخشندە کوڕی بەخشندە کوڕی بەخشندە کوڕی بەخشندە یوسف کوڕی یەعقوب کوڕی ئیسحاق کوڕی ئیبراهیم -علیهم السلام