خێرترین ڕۆژ کە خۆر تێیدا هەڵهاتبێت ڕۆژی جومعەیە: لەو ڕۆژەدا ئادەم دروستکرا، ولەو ڕۆژەدا کرایە بەهەشتەوە، ولەو رۆژەدا لێی دەرکرا

خێرترین ڕۆژ کە خۆر تێیدا هەڵهاتبێت ڕۆژی جومعەیە: لەو ڕۆژەدا ئادەم دروستکرا، ولەو ڕۆژەدا کرایە بەهەشتەوە، ولەو رۆژەدا لێی دەرکرا

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «خێرترین ڕۆژ کە خۆر تێیدا هەڵهاتبێت ڕۆژی جومعەیە: لەو ڕۆژەدا ئادەم دروستکرا، ولەو ڕۆژەدا کرایە بەهەشتەوە، ولەو رۆژەدا لێی دەرکرا».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- باسی ئەوە دەکات کە خێرترین وباشترین ڕۆژ کە خۆری تێدا هەڵهاتبێت ڕۆژی جومعەیە، لەو ڕۆژەدا ئادەم دروستکرا وئەو باوکی مرۆڤەکانە وخوای گەورە بە دەستەکانی خۆی لە خۆڵ دروستی کرد لە ڕۆژی جومعەدا، ولەو ڕۆژەدا خۆی وهاوسەرەکەی کرانە بەهەشتەوە، ولە ڕۆژی جومعەدا لە بەهەشت دەرکرا نەک وەکو سەرشۆڕکردن وئیهانەت کردنێک بۆی؛ بەڵکو بۆ حیکمەت وداناییەک کە خودا بڕیاری لەسەر دابوو.

التصنيفات

پێغەمبەرانی پێشوو -علیهم السلام-