خودایە لە قەومەکەم خۆش بە، چونکە ئەوان نازانن

خودایە لە قەومەکەم خۆش بە، چونکە ئەوان نازانن

لە ئەبی عبدالرحمان عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: دەڵێی سەیری پێغەمبەری خودا دەکەم -صلى اللە علیە وسلم- چیرۆکی یەکێک لە پێغەمبەران دەگێڕێتەوە -علیهم الصلاة والسلام- کە قەومەکەى لێیاندا هەتاوەکو خوێن لە لاشەی دەرچوو، وپاشان خوێنی لەسەر دەموچاوی دەسڕی ودەیفەرموو: «خودایە لە قەومەکەم خۆش بە، چونکە ئەوان نازانن».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی چیرۆکی یەکێک لە پێغەمبەرانی کرد کە قەومەکەی لێیاندا؛ وئەویش خوێنی لەسەر دەموچاوی دەسڕی ونزای بۆیان دەکرد، وئەمیش ئەوپەڕی لەسەرخۆیی وئارامگرتنە لەسەر ناڕەحەتیەکان، وتەنها نزای بۆیان نەکرد بەڵکو لەگەڵ ئەمەشدا بیانووی بۆیان هێناوە لەسەر ئەم کردەوەیان ئەمیش وەکو دەربڕینی ڕەحمەت وبەزەیی بەرامبەریان چونکە سەبارەت بە هەقیقەت وڕاستیەکان نازانن.

التصنيفات

پێغەمبەرانی پێشوو -علیهم السلام-