إعدادات العرض
پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا ئادەم پێغەمبەر بوو؟ فەرمووی: بەڵێ، ووتی: لە نێوان ئەو ونوح چەندێک بوو؟ فەرمووی: دە سەدە، ووتی: چەندێک لە نێوان نوح وئیبراهیم…
پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا ئادەم پێغەمبەر بوو؟ فەرمووی: بەڵێ، ووتی: لە نێوان ئەو ونوح چەندێک بوو؟ فەرمووی: دە سەدە، ووتی: چەندێک لە نێوان نوح وئیبراهیم بوو؟ فەرمووی: دە سەدە، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ژمارەی پێغەمبەران چەندێک بوو؟ فەرمووی: سێ سەد وپانزە
لە ئەبی ئومامەى باهیلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا ئادەم پێغەمبەر بوو؟ فەرمووی: «بەڵێ»، ووتی: لە نێوان ئەو ونوح چەندێک بوو؟ فەرمووی: «دە سەدە»، ووتی: چەندێک لە نێوان نوح وئیبراهیم بوو؟ فەرمووی: «دە سەدە»، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ژمارەی پێغەمبەران* چەندێک بوو؟ فەرمووی: «سێ سەد وپانزە». *(جیاوازى هەیە لە زمانى عەرەبیدا لە نێوان -نبي- و -رسول- فەرموودەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ژمارەی -رسول-ەکان سێ سەد وپانزە بووە، بەڵام لە فەرموودەى تر هاتووە کە ژمارەی -نبي-یەکان بە هەزارەها بوون، وجیاوازى زۆر لە نێوان -نەبی:نبي- و -رەسول:رسول- باسکراوە کە لە زمانى کوردیدا بە هەردوویان دەڵێن: پێغەمبەر، جیاوازى زۆر لە نێوانیاندا باسکراوە بەڵام نزیکتریان لە پەسەندیەوە ئەوەیە کە پێشەوا ئیبن تەیمیە دەڵێت: رەسول بۆ خەڵکانێکی بێ باوەڕ وموشریک نێردرا بێت -یان شەریعەتێکی نوێی هێنا بێت- بەڵام نەبی بۆ خەڵکانێک نێردرا بێت کە باوەڕیان بە شەریعەتی رەسولەکە هەبووە بەڵام ئەو هاتووە بانگەوازی بکات وفێریان بکاتەوە وەکو نەبیەکانى بەنی ئیسرائیل)
الترجمة
العربية Bosanski English فارسی Français Русский 中文 हिन्दी Bahasa Indonesia اردو Español Hausaالشرح
شیکردنەوەى فەرموودەکە: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا ئادەم پێغەمبەر بوو؟ فەرمووی: بەڵێ، پێغەمبەر بوو. پاشان پرسیاری لێیکرد سەبارەت بە ماوەى نێوان ئەو وپێغەمبەر نوح -علیهم السلام-؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ماوەى نێوان ئادەم ونوح دە سەدە بووە، پاشان پرسیاری لێیکرد سەبارەت بە ماوەى نێوان نوح وئیبراهیم -علیهم السلام-؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: هەمان وەڵامی دایەوە؛ دە سەدە بوو، پاشان پرسیاری لێیکرد سەبارەت بە ژمارەی پێغەمبەران* (الرسل)؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: سێ سەد وپانزە پێغەمبەر -رسول- بوون. *(جیاوازى هەیە لە زمانى عەرەبیدا لە نێوان -نبي- و -رسول- فەرموودەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ژمارەی -رسول-ەکان سێ سەد وپانزە بووە، بەڵام لە فەرموودەى تر هاتووە کە ژمارەی -نبي-یەکان بە هەزارەها بوون، وجیاوازى زۆر لە نێوان -نەبی:نبي- و -رەسول:رسول- باسکراوە کە لە زمانى کوردیدا بە هەردوویان دەڵێن: پێغەمبەر، جیاوازى زۆر لە نێوانیاندا باسکراوە بەڵام نزیکتریان لە پەسەندیەوە ئەوەیە کە پێشەوا ئیبن تەیمیە دەڵێت: رەسول بۆ خەڵکانێکی بێ باوەڕ وموشریک نێردرا بێت -یان شەریعەتێکی نوێی هێنا بێت- بەڵام نەبی بۆ خەڵکانێک نێردرا بێت کە باوەڕیان بە شەریعەتی رەسولەکە هەبووە بەڵام ئەو هاتووە بانگەوازی بکات وفێریان بکاتەوە وەکو نەبیەکانى بەنی ئیسرائیل)التصنيفات
پێغەمبەرانی پێشوو -علیهم السلام-