(الخضر:ئەلخزر-خزر) ئەو ناوەى لێنرا، چونکە (کاتێک) لەسەر زەوییەکی سپی چۆڵ دانیشت؛ (زەوییەکە) گۆڕا بۆ سەوزایی

(الخضر:ئەلخزر-خزر) ئەو ناوەى لێنرا، چونکە (کاتێک) لەسەر زەوییەکی سپی چۆڵ دانیشت؛ (زەوییەکە) گۆڕا بۆ سەوزایی

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «(الخضر:ئەلخزر-خزر) ئەو ناوەى لێنرا، چونکە (کاتێک) لەسەر زەوییەکی سپی چۆڵ دانیشت؛ (زەوییەکە) گۆڕا بۆ سەوزایی».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا باسی ئەوە دەکات کە (الخضر:ئەلخزر-خزر) ئەو ناوەى لێنرا، چونکە کاتێک لەسەر زەوییەکی سپی چۆڵ و وشک دانیشت؛ زەوییەکە گۆڕا بۆ سەوزایی، ئەمیش بەهۆی دەرچوونی گژوگیای سەوزەوە، و (الخضر:خزر) لە قورئانی پیرۆزدا باسکراوە لە چیرۆکی موسا لە سورەتی -الکهف-، وزانایان یەکدەنگ نین سەبارەتی ئایا پێغەمبەر بووە یان پیاو چاک بووە، بەڵام ڕای پەسەند ئەوەیە کە پێغەمبەر بووە، لە زمانى عەرەبیدا بە ڕەنگی سەوز دەووترێت: (أخضر)؛ وناوى (الخضر:خزر)یش لەمەوە هاتووە هەروەکو لەم فەرموودەیەدا باسکراوە.

التصنيفات

پێغەمبەرانی پێشوو -علیهم السلام-