إعدادات العرض
سوێند بە ئەوەی نەفسی منی بەدەستە، نزيكە دابەزینی کوڕی مەریەم لە نێوانتان فەرمانڕەوایەکی دادپەروەر، خاچ دەشکێنێت
سوێند بە ئەوەی نەفسی منی بەدەستە، نزيكە دابەزینی کوڕی مەریەم لە نێوانتان فەرمانڕەوایەکی دادپەروەر، خاچ دەشکێنێت
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سوێند بە ئەوەی نەفسی منی بەدەستە، نزيكە دابەزینی کوڕی مەریەم لە نێوانتان فەرمانڕەوایەکی دادپەروەر، خاچ دەشکێنێت، وبەراز دەکوژێت، وسەرانە -جزیە- هەڵدەگرێت -نامێنێت-، وپارە وسامان زۆر دەبێت هەتاوەکو کەس پێویستی پێی نابێت».
الترجمة
العربية English မြန်မာ Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá اردو Bahasa Indonesia ئۇيغۇرچە සිංහල हिन्दी Hausa Kiswahili ไทย پښتو অসমীয়া دری Кыргызча or Türkçe Tiếng Việt नेपाली Malagasy Kinyarwanda తెలుగు Bosanski Lietuvių Oromoo Română മലയാളം Nederlands Soomaali Српски Українська Deutsch ಕನ್ನಡ Wolof Moore Shqip Português ქართული Azərbaycan 中文 Magyar فارسیالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوێند دەخوات لەسەر ئەوەی دابەزینی عیسای كوڕی مەریەم -علیهما السلام- نزیكە، و بەدادپەروەری حوكم دەكات لەنێو خەڵكی بە شەریعەتی موحەمەدی، ئەو خاچە دەشکێنێت كە گاوڕەكان بەمەزنی دادەنێن، وعیسا -علیه السلام- بەراز دەکوژێت، وسەرانە -جزیە- هەڵدەگرێت -نامێنێت-، وهانی خەڵكی دەدات بۆ مسوڵمان بوون وهاتنە نێو ئاینی ئیسلامەوە. وپارە وسامان زۆر دەبێت هەتاوەکو کەس وەری ناگرێت ؛ چونكە هێندە زۆرە خەڵك پێویستی پێی نیە وبەشی خۆیان هەیە، وبەرەكەت وخێری زۆر دادەبەزێتە نێو هەموو سامانەكان.فوائد الحديث
جەختکردنەوە لەسەر دابەزینی عیسا -علیه السلام- لە کۆتایی دونیادا، ولە نیشانەكانی قیامەتە.
شەریعەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هیچ شەریعەتێکی تر لە پاشی نایەت بۆیە هەرگیز هەڵناوەشێتەوە -نەسخ ناکرێتەوە- بە شەریعەتێکی تر.
دابەزینی بەرەکەت بۆ نێو پارە وسامانەکان لە کۆتایی دونیادا، وخەڵکی گرنگی پێنادەن.
موژدەدان بەوەی ئاینی ئیسلام دەمێنێتەوە هەتاوەكو پێغەمبەر عیسایش -علیه السلام- حوكمی پێدەكات لەكۆتایی دونیادا.