إعدادات العرض
1- هەرشتێک پێغەمبەری خودا حەرامی کردبێت هەروەکو ئەوە وایە خواى گەورە حەرامی کردبێت
2- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لای دوو گۆڕدا تێپەڕی، فەرمووی: هەردووکیان ئازار دەدرێن، ولە سەر شتی گەورە ئازار نادرێن؛ یەکێکیان: خۆی نەدەشاردەوە لە کاتی میز کردن، وئەوی تریان: کاری دوو زمانی کردن (نەمیمە کردن) بوو لە نێو خەڵکدا
3- مسوڵمان ئەگەر لە گۆڕ پرسیاری لێکرا کە شاهێدی بدات بە (لا إلهَ إلا اللە) و ( مُحَمَّدًا رَسُولُ اللهِ)، سەبارەت بەم ساتەیە کە خوای گەورە دەفەرموێت: {يُثَبِّتُ اللهُ الذِينَ آمَنُوا بالقَوْلِ الثَّابِتِ في الحَيَاةِ الدُّنْيَا وفي الآخِرَةِ}
4- ڕاستگۆ بوون، ئەوان سزا دەدرێن بە سزایەک هەموو ئاژەڵەکان گوێیان لێدەبێت
5- ئەم ئومەتە لە نێو گۆڕەکانیان تاقیدەکرێنەوە، ئەگەر نەبێتە هۆی ئەوەی واز لە گۆڕدانانى یەکتر بهێنن؛ ئەوا داوام لە خودا دەکرد کە سزای گۆڕ ببیستن بەو شێوەیەی کە من دەیبستم
6- ئەگەر یەکێکتان بمرێت شوێنەکەى پێنیشاندەدرێت لە بەیانیان وئێواراندا، ئەگەر ئەهلی بەهەشت بوو؛ ئەوا شوێنەکەى لە بەهەشتدا پێنیشاندەدرێت، ئەگەر ئەهلی دۆزەخ بوو؛ ئەوا شوێنەکەى لە دۆزەخدا پێنیشاندەدرێت
7- ئەگەر چاکەکار بێت، دەڵێت: پێشم بخەن، پێشم بخەن، وئەگەر چاکەکار نەبێت، دەڵێت: چی تیاچوونێکە! بۆ کوێی دەبەن؟
8- لە نێوان دوو فووکردنەکە (بە کەڕەنادا) چل هەیە، ووتیان: ئەی ئەبو هورەیرە چل ڕۆژ؟ ووتی: ناتوانم هیچ شتێک بڵێم، ووتیان: چل ساڵ؟ ووتی: ناتوانم هیچ شتێک بڵێم، ووتیان: چل مانگ؟ ووتی: ناتوانم هیچ شتێک بڵێم
9- پێم نیشاندراوە ئێوە تاقیدەکرێنەوە لە نێو گۆڕدا (بە تاقیکردنەوەیەک) نزیک لە تاقیکردنەوەى دەججال
10- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (لە ماڵ) دەرچوو کاتێک خۆر ئاوا بوو، دەنگێکی بیست، فەرمووی: جولەکەکان لە نێو گۆڕەکانیان سزا دەدرێن
11- وەسفکردنی هەندێک لە خۆشی وسزاکانى نێو گۆڕ