إعدادات العرض
قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو خۆر لە ڕۆژئاواوە دەردەکەوێت، ئەگەر هەڵبێت خەڵکی دەیبینن هەموویان ئیمان دەهێنن
قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو خۆر لە ڕۆژئاواوە دەردەکەوێت، ئەگەر هەڵبێت خەڵکی دەیبینن هەموویان ئیمان دەهێنن
لە ئەبی هوڕەیڕەوە-ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو خۆر لە ڕۆژئاواوە دەردەکەوێت، ئەگەر هەڵبێت خەڵکی دەیبینن هەموویان ئیمان دەهێنن، ئەوە کاتێک دەبێت کە: {لاَ يَنْفَعُ نَفْسًا إِيمَانُهَا لَمْ تَكُنْ آمَنَتْ مِنْ قَبْلُ، أَوْ كَسَبَتْ فِي إِيمَانِهَا خَيْرًا} [الأنعام: 158] واتە: {باوەڕھێنان سوود ناگەیەنێت بەھیچ کەس کە پێشتر بڕوای نەھێنا بێت یان ھیچ خێروچاکەیەکی نەکردبێت لەگەڵ ئیمانەکەیدا}، وقیامەت ڕوودەدات بەشێوەیەک کە دوو پیاو پۆشاکێکیان ڕاخستووە لەنێوانیان ناتوانن مامەڵەکە تەواو بکەن، وناتوانن بیپێچنەوە، وقیامەت ڕوودەدات لە کاتێکدا پیاوێک شیری وشترەکەى هەڵگرتووە، ناتوانێت بیخواتەوە، وقیامەت ڕوودەدات وکەسێک عەماراوەکەى چاکدەکات -ئامادەی دەکات- بەڵام -مەڕوماڵاتەکەى- ناتوانن لێی بخۆنەوە، وقیامەت ڕوودەدات ویەکێکتان پارووەکەى بەرزکردووەتەوە بەرەو دەمی بەڵام ناتوانێت بیخوات».
الترجمة
ar en my sv cs gu yo nl ur es id ug bn tr bs si hi vi ha ml te sw ps as sq prs el bg ff kn ky lt or ro rw sr tg uz ne mos wo so fr az tl uk bm ta de ka pt mk hu fa ru zh km mg omالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات لەنیشانە گەورەکانى قیامەت ئەوەیە خۆر لە ڕۆژئاواوە هەڵدێت لەجیاتی ڕۆژهەڵات، کاتێک خەڵکی ئەمە دەبینن هەموویان باوەڕ دەهێنن، بۆیە لەم کاتەدا باوەڕهێنانی کافر سوودی پێناگەیەنێت، وهەروەها کردەوەى چاک وتەوبە کردنیش سوودی نیە. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە قیامەت لەناکاو دێت؛ تەنانەت کاتێک ڕوودەدات خەڵکی سەرقاڵی حاڵ وکاروبارەکانی ژیانی خۆیانن؛ قیامەت هەڵدەستێت فرۆشیار وکڕیار جلەکەیان ڕاخستووە لەنێوانیان نەدەیفرۆشێت ونە دەیپێچنەوە، وقیامەت هەڵدەسێت وپیاوێک شیری وشترەکەى دۆشیوە بەڵام فریا ناکەوێت بیخواتەوە ، وقیامەت هەڵدەسێت وپیاوێک خەریکی چاککردنی شوێنی ئاوخواردنی ئاژەڵەکانێتی وقوڕی لێدەدات بەڵام هیچ ئاژەڵێک لێی ناخواتەوە، وقیامەت هەڵدەسێت وپیاوێک پارووەکەى بەرزکردوەتەوە بۆ دەمی بۆئەوەى بیخوات بەڵام ناتوانێت بیخوات وقیامەت هەڵدەسێتفوائد الحديث
بوون بە مسوڵمان -ئیسلامەتی- وتەوبەکردن قبوڵکراوە پێش ئەوەى خۆر لە ڕۆژئاواوە دەربچێت.
هاندان وئامۆژگاری بۆ خۆئامادەکردن بۆ قیامەت بە ئیمان -باوەڕ- وکردەوەى چاک؛ چونکە قیامەت لەناکاو دێت.