?سەیرە، نزیکە لەوەى پیاوێک فەرموودەیەکی منی پێبگات لە کاتێکدا لەسەر ڕاخەرەکەی پاڵی داوەتەوە ودەڵێت: لە نێوان ئێمە وئێوە کتێبی خودایە

?سەیرە، نزیکە لەوەى پیاوێک فەرموودەیەکی منی پێبگات لە کاتێکدا لەسەر ڕاخەرەکەی پاڵی داوەتەوە ودەڵێت: لە نێوان ئێمە وئێوە کتێبی خودایە

لە میقدام کوڕی مەعیدیەکریبەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سەیرە، نزیکە لەوەى پیاوێک فەرموودەیەکی منی پێبگات لە کاتێکدا لەسەر ڕاخەرەکەی پاڵی داوەتەوە ودەڵێت: لە نێوان ئێمە وئێوە کتێبی خودایە (قورئانە)، هەرشتێک حەڵاڵکرابوو؛ ئێمەش بە حەڵاڵی دادەنێین، و هەرشتێک حەرامکرابوو؛ ئێمەش بە حەرامی دادەنێین»، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرشتێک پێغەمبەری خودا حەرامی کردبێت هەروەکو ئەوە وایە خواى گەورە حەرامی کردبێت».

[صەحیحە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- باسی ئەوە دەکات کە سەردەمانێک نزیک بووەتەوە کە جۆرێک لە خەڵکی لەسەر ڕاخەرەکانیان پاڵیان داوەتەوە، کاتێک فەرموودەیەکی پێغەمبەری بۆ باسدەکرێت -صلى الله عليه وسلم-، دەڵێت: ئەوەی بڕیار لەسەر بابەتەکانی نێوان تۆ و ئێمە دەدات، قورئانی پیرۆزە و بۆ ئێمە بەسە، ئەوەی تێیدا حەڵاڵکراوە بە حەڵاڵ دەیبینین، وکرەوەى پێدەکەین، ئەوەی تێیدا حەرامکراوە بە حەرام دەیبینین ولێی دوور دەکەوینەوە. پاشان پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هەر شتێک لە سونەتەکەیدا ؛ حەرامی کردووە یان نەهی لێکردووە ئەوا لە حوکمدا وەکو ئەوەیە کە لە قورئاندا حەرامکراوە، چونکە ئەو حوکمەکانی لە پەروەردگاریەوە گەیاندووە.

فوائد الحديث

بەمەزندانانی سونەت هەروەکو قورئان وهەروەها پابەند بوون پێوەى.

گوێڕایەڵیکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ گوێڕایەڵکردنی فەرمەکانى خواى گەورەیە، وسەرپێچیکردنی ؛ سەرپێچیکردنی فەرمانەکانى خواى گەورەیە.

ئاماژەیە بۆ ئەوەى سونەت بەڵگەیە وڕەدێکە بۆ ئەوانەى سونەت ڕەت دەکەنەوە یان نکۆڵی لێدەکەن.

هەرکەسێک پشت لە سونەت بکات وبانگەشەی ئەوە بکات تەنها قورئان بەسە؛ ئەوا لەڕاستیدا پشتی لە هەردوویان کردووە وئەو کەسە درۆ دەکات لە بانگەشەکردنی بۆ شوێنکەوتنی قورئانی پیرۆز.

لە بەڵگەکانى پێغەمبەرایەتی -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەیە هەواڵدەدات سەبارەت بە شتێک بۆیە ڕوودەدات لەداهاتودا بەو شێوەیەى باسیکردووە، و لەڕاستیشدا ڕوویدا بەو شێوەى فەرمووی.

التصنيفات

گرنگی سونەت و پلەوپایەی, گرنگی سونەت و پلەوپایەی, پێغەمبەرایەتی, پێغەمبەرایەتی, ژیانی بەرزەخ (ژیانی ناو گۆڕ), ژیانی بەرزەخ (ژیانی ناو گۆڕ)