إعدادات العرض
هەردووکیان ئازار دەدرێن، و لەسەر تاوانی گەورە ئازار نادرێن؛ یەکێکیان: خۆی نەدەپاراست (لەپرشی میز) لە کاتی میز کردن، وئەوی تریان: کاری دوو زمانی کردن (نەمیمە کردن) بوو
هەردووکیان ئازار دەدرێن، و لەسەر تاوانی گەورە ئازار نادرێن؛ یەکێکیان: خۆی نەدەپاراست (لەپرشی میز) لە کاتی میز کردن، وئەوی تریان: کاری دوو زمانی کردن (نەمیمە کردن) بوو
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لای دوو گۆڕدا تێپەڕی، فەرمووی: «هەردووکیان ئازار دەدرێن، و لەسەر تاوانی گەورە ئازار نادرێن؛ یەکێکیان: خۆی نەدەپاراست (لەپرشی میز) لە کاتی میز کردن، وئەوی تریان: کاری دوو زمانی کردن (نەمیمە کردن) بوو (لە نێو خەڵکیدا)»، پاشان لقە دارخورمایەكی سەوزی برد، وكردی بە دوو بەش، و هەریەكێكی لەنێو گۆڕێكدا چەقاند، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، بۆچی وات كرد؟ فەرمووی: «بەڵكو سزایان لەسەر كەم بكرێتەوە هەتاوەكو وشک بونی ئەم دووڵقە دار خومایە».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt ئۇيغۇرچە Hausa Português മലയാളം Kiswahili Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá සිංහල ไทย پښتو অসমীয়া دری Кыргызча or नेपाली Malagasy Română Kinyarwanda తెలుగు Lietuvių Oromoo Nederlands Soomaali Shqip Српски Deutsch Українська ಕನ್ನಡ Wolof Moore ქართული Azərbaycan Magyarالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لای دوو گۆڕدا تێپەڕ بوو، فەرمووی: ئەم دوو كەسەی لەنێو ئەم دوو گۆڕەدان ؛ ئازار دەدرێن، و لەسەر تاوانی گەورە ئازار نادرێن لەتێڕوانینی ئێوەدا ؛ بەڵام لای خوای گەورە تاوانی گەورەن. یەکێکیان: گوێی نەئەدا بە پاراستنی لاشە وجلی لەكاتی میزكردنیدا وكەسی دووەم: کاری دوو زمانی کردن (نەمیمە کردن) بوو لەنێو خەڵکیدا، قسەی دەهێنا ودەی برد بەمەبەستی زیان پێگەیاندن ودووبەرەكی وناكۆكی نانەوە لەنێوان خەڵکیدا.فوائد الحديث
دوو زمانی كردن -نەمیمە- وخۆ پاكڕانەگرتن لە میز ؛ ئەمانە لە تاوانەگەورەكانن، وهۆكارن بۆ سزای گۆڕ.
خوای گەورە هەندێك لە شتە غەیبیەكانی -وەكو سزای گۆڕ- پیشانداوە بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ وەكو بەڵگە ونیشانەیەك لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەرایەتی ئەو.
ئەم كردەوەیە لە بڕینی دارێك بۆ دوو نیوە وچەقاندنیان لەسەر گۆڕەكان ؛ تایبەتە بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، چونكە خوای گەورە حاڵی خاوەن گۆڕەكانی پێی نیشاندا، بۆیە ئەمە ناكرێـت بەپێوەر بۆ خەڵكی تر هەتاوەكو هەمان كردەوە بكات ؛ چونكە حاڵی خاوەن گۆڕەكان نازانێت.