إعدادات العرض
مسوڵمان ئەگەر لە گۆڕدا پرسیاری لێکرا شاهێدی دەدات بە (لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ) و (مُحَمَّد رَسُولُ اللهِ)
مسوڵمان ئەگەر لە گۆڕدا پرسیاری لێکرا شاهێدی دەدات بە (لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ) و (مُحَمَّد رَسُولُ اللهِ)
لە بەرائی کوڕی عازیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «مسوڵمان ئەگەر لە گۆڕدا پرسیاری لێکرا شاهێدی دەدات بە (لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ) و (مُحَمَّد رَسُولُ اللهِ)، سەبارەت بەم ساتەیە كە خوای گەورە دەفەرموێت: {يُثَبِّتُ اللهُ الذِينَ آمَنُوا بالقَوْلِ الثَّابِتِ في الحَيَاةِ الدُّنْيَا وفي الآخِرَةِ...} [إبراهيم: 27]، واته: {ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە خوا دامەزراویان دەکات بە ووتەی بەڕێ وجێ (کە شایەتمانە) لە ژیانی دونیا ...}».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Kiswahili Português සිංහල دری অসমীয়া Tiếng Việt አማርኛ Svenska ไทย Yorùbá Кыргызча ગુજરાતી नेपाली Română മലയാളം Nederlands Oromoo తెలుగు پښتو Soomaali Kinyarwanda Malagasy ಕನ್ನಡ Српски Moore ქართულიالشرح
ئیماندار لە گۆڕدا پرسیاری لێدەكرێت لەلایەن دوو فریشتەوە كە بەم كارە ڕاسپێردراون؛ ئەوانیش بەناوەكانی مونكەر ونەكیر، بەندەی ئیماندار شاهێدی دەدات بە (لا إله إلا الله ومحمد رسول الله) واتە: (هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله وموحەمەد پێغەمبەری خودایە)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی ئەمە وتەی دامەزراو وبەجێیە كە خوای گەورە سەبارەتی دەفەرموێت: {يُثَبِّتُ اللهُ الذِينَ آمَنُوا بالقَوْلِ الثَّابِتِ في الحَيَاةِ الدُّنْيَا وفي الآخِرَةِ...} [إبراهيم: 27]، واته: {ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە خوا دامەزراویان دەکات بە ووتەی بەڕێ وجێ (کە شایەتمانە) لە ژیانی دونیا...}.فوائد الحديث
پرسیارکردن لە نێو گۆڕدا هەق وڕاستییە.
فەزڵ ونیعمەتی خوای گەورە لەسەر بەندە ئیماندارەكانی لە دونیا وقیامەتدا ؛ ئەمیش بەوەی جێگیر ودامەزراویان دەكات لەسەر وتەی ڕاست وبەجێ ئەویش (شایەتمانە).
فەزڵ وپلەوپایەی شاهێدی دان بە تەوحید -یەك خوا پەرستی- ومردن لەسەر ئەم بیروباوەڕە.
خوای گەورە ئیمانداران جێگیر ودامەزراو دەكات: لە دونیادا بەوەی جێگیرن لەسەر ئیمانەكەیان، ولەسەر ڕێبازی ڕاست بەردەوام دەبن، ولە كاتی مردندا ؛ لەسەر تەوحید -یەك خوا پەرستی- دەمرن، ولە نێو گۆڕدا ؛ لەكاتی پرسیاركردنی فریشتەكان.
التصنيفات
ژیانی بەرزەخ (ژیانی ناو گۆڕ)