لە نیشانەکانى قیامەت ئەوەیە کە زانستی -شەرعی- هەڵدەگیرێت -نامێنێت-، ونەزانین زۆر دەبێت، وزیناکردن زۆر دەبێت، ومەی خواردنەوە زۆر دەبێت، وپیاوان کەم دەبنەوە،…

لە نیشانەکانى قیامەت ئەوەیە کە زانستی -شەرعی- هەڵدەگیرێت -نامێنێت-، ونەزانین زۆر دەبێت، وزیناکردن زۆر دەبێت، ومەی خواردنەوە زۆر دەبێت، وپیاوان کەم دەبنەوە، وئافرەتان زۆر دەبن هەتاوەکو بە پەنجا ئافرەت یەک پیاو کاروگوزەرانیان بەڕێوە دەبات

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: فەرموودەیەکتان بۆ دەگێڕمەوە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- هیچ یەکێکی تر بۆتان ناگێڕێتەوە، گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە فەرمووی: «لە نیشانەکانى قیامەت ئەوەیە کە زانستی -شەرعی- هەڵدەگیرێت -نامێنێت-، ونەزانین زۆر دەبێت، وزیناکردن زۆر دەبێت، ومەی خواردنەوە زۆر دەبێت، وپیاوان کەم دەبنەوە، وئافرەتان زۆر دەبن هەتاوەکو بە پەنجا ئافرەت یەک پیاو کاروگوزەرانیان بەڕێوە دەبات».

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە کە لە نیشانەکانى نزیکبوونەوەى قیامەت ئەوەیە کە زانستی شەرعی نامێنێت ئەمیش بەمردنی زانایان، ولە سەرەنجامدا نەزانین وجەهل زۆر دەبێت وتەشەنە دەکات، وداوێن پیسی وخواردنەوەى سەرخۆشکەرەکان تەشەنە دەکات، وژمارەی پیاوان کەم دەبێتەوە وژمارەی ئافرەتان زۆر دەبێت؛ هەتاوەکو پەنجا ئافرەت یەک پیاو سەرپەرشتیان دەکات وپێداویستی وبەرژەوەندیەکانیان بۆ دابین دەکات.

فوائد الحديث

ڕوونکردەوەى هەندێک لە نیشانەکانى قیامەت.

زانست سەبارەت بە کاتی ڕوودانی قیامەت لە شتە غەیبیەکانە کە تەنها خواى گەورە خۆی دەیزانێت.

هاندان بۆ فێربوونی زانستی شەرعی پێش ئەوەى نەمێنێت وبەرز بکرێتەوە.

التصنيفات

ژیانی بەرزەخ (ژیانی ناو گۆڕ), فەزڵی زانستی شەرعی