کاتێک جەنازە -لەسەر تابوت- دادەنرێت وپیاوان لەسەر شانەکانیان هەڵیدەگرن، ئەگەر چاکەکار بێت، دەڵێت: پێشم بخەن

کاتێک جەنازە -لەسەر تابوت- دادەنرێت وپیاوان لەسەر شانەکانیان هەڵیدەگرن، ئەگەر چاکەکار بێت، دەڵێت: پێشم بخەن

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «کاتێک جەنازە -لەسەر تابوت- دادەنرێت وپیاوان لەسەر شانەکانیان هەڵیدەگرن، ئەگەر چاکەکار بێت، دەڵێت: پێشم بخەن، وئەگەر چاکەکار نەبێت (خراپەکار بێت)، دەڵێت: چی تیاچوونێکە! بۆ کوێی دەبەن؟ هەموو شتێک دەنگی دەبیستێت جگە لە مرۆڤ، ئەگەر مرۆڤ گوێی لێبێت لەهۆش خۆی دەچێت».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت جەنازە كاتێك لەسەر دارتەرم دادەنرێت، وپیاوان لەسەر شانەكانیان هەڵیدەگرن، ئەگەر چاكەكار بێت دەڵێت: پێشم بخەن چونكە نیعمەت دەبینێت لە پێشیدا، وئەگەر چاكەكار نەبێت بە دەنگێكی پڕ لە ناڕەحەتی دەڵێت: تیا بچێت بۆ كوێی دەبەن؟! چونكە لە پێشەوەی سزا وئازاردان دەبینێت، هەموو شتێك دەنگی دەبیستێت جگە لە مرۆڤ، ئەگەر مرۆڤ دەنگی ببیستایە لەهۆی خۆش دەچوو بەهۆی توندی وناڕەحەتی ئەو دەنگەوە.

فوائد الحديث

مردووی چاكەكار هەندێك موژدە دەبینێت لە پێش دانانی لە گۆڕدا، بەڵام كافر ناڕەحەت دەبێت؛ چونكە پێچەوانەكەی دەبینێت.

هەندێک دەنگ هەیە جگە لە مرۆڤ دەیبیستێـت، بەڵام مرۆڤ ناتوانێت بیبیستێت.

سونەت ئەوەیە جەنازە لەسەر شانی پیاوان هەڵبگیرێت نەك ئافرەتان؛ چونكە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە ئافرەتان شوێنی جەنازە بکەون.

التصنيفات

ژیانی بەرزەخ (ژیانی ناو گۆڕ)