قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو پیاوێک بەلای گۆڕی پیاوێکی تردا تێپەڕ دەبێت، دەڵێت: خۆزگایە لە شوێنی ئەو بوومایە

قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو پیاوێک بەلای گۆڕی پیاوێکی تردا تێپەڕ دەبێت، دەڵێت: خۆزگایە لە شوێنی ئەو بوومایە

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو پیاوێک بەلای گۆڕی پیاوێکی تردا تێپەڕ دەبێت، دەڵێت: خۆزگایە لە شوێنی ئەو بوومایە».

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو پیاوێک بەلای گۆڕی پیاوێکی تردا تێپەڕ دەبێت ؛ هیوا دەخوازێت بەوەی لە شوێنی پیاوە مردووەكە بووایە، چونكە دەترسێت لەسەر نەفسی ؛ لە نەمانی دینداری وئاینی بەهۆی زاڵبوونی پوچەڵ وخراپە وشوێنكەوتووانی، ودەركەوتنی فیتنە وتاوان وخراپەكان.

فوائد الحديث

ئاماژە كردن بۆ دەرکەوتن وزۆربوونی تاوان وفیتنەکان لە کۆتایی دونیادا.

ئامۆژگاری مسوڵمان بۆ ئەوەی هۆشدار بێت وخۆ ئامادە بكات بۆ مردن بە ئیمان وكردەوەی چاك، ودوور بكەوێتەوە لە شوێنەكانی فیتنە وتاقیكردنەوەکان

التصنيفات

ژیانی بەرزەخ (ژیانی ناو گۆڕ), حاڵی پیاوچاکان, پاککردنەوەی دەروونەکان