إعدادات العرض
لە کۆتایی ئومەتەکەمدا خەڵکانێک دەبن شتانێک بۆ ئێوە دەگێڕێنەوە کە ئێوە وباوباپیرانتان نەتان بیستووە ؛ بۆیە ئاگاداریان بن
لە کۆتایی ئومەتەکەمدا خەڵکانێک دەبن شتانێک بۆ ئێوە دەگێڕێنەوە کە ئێوە وباوباپیرانتان نەتان بیستووە ؛ بۆیە ئاگاداریان بن
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە کۆتایی ئومەتەکەمدا خەڵکانێک دەبن شتانێک بۆ ئێوە دەگێڕێنەوە کە ئێوە وباوباپیرانتان نەتان بیستووە ؛ بۆیە ئاگاداریان بن».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية English မြန်မာ Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands اردو Bahasa Indonesia ئۇيغۇرچە বাংলা Türkçe සිංහල हिन्दी Tiếng Việt Hausa తెలుగు Kiswahili ไทย پښتو অসমীয়া دری Кыргызча Lietuvių Kinyarwanda नेपाली മലയാളം Bosanski Italiano ಕನ್ನಡ Oromoo Română Shqip Soomaali Српски Українська Wolof Tagalog Moore Malagasy தமிழ் Azərbaycan فارسی ქართული 中文 Magyar Portuguêsالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە لەكۆتایی ئومەتەكەیدا خەڵكانێك پەیدا دەبن كە درۆ هەڵدەبەستن، وشتی وا دەڵێن كە هیچ یەكێك لەپێش ئەوان نەیوتووە، فەرموودەی درۆ وداهێنراو دەگێڕنەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی پێمان كرد كە لێیان دوور بكەوینەوە و لەگەڵیان دانەنیشین، وهەروەها گوێ نەگرین بۆ فەرموودەكانیان ؛ نەوەك فەرموودە هەڵبەستراوەكانیان جێگیر بن لە دڵماندا، و بەئاسانی نەتوانین ڕزگارمان بێت لێیان.فوائد الحديث
یەکێکە لە نیشانەکانى پێغەمبەرایەتی، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵیدا سەبارەت بەوەى لە ئومەتدا ڕوودەدات، وبەو شێوەیە ڕوویدا کە ئەو باسیکرد.
دوورکەوتنەوە لە ئەوانەى درۆ دەکەن بەناوى پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- و بەناوى ئاینی ئیسلامەوە، وگوێ نەگرتن بۆ درۆکانیان.
هۆشداری دان سەبارەت بە قبوڵكردنی فەرموودەكان وبڵاوكردنەوەیان مەگەر پاش دڵنیابوون لەڕاستی ودروستیان نەبێت.