ئەگەر یەکێکتان بمرێت شوێنەکەى پێنیشاندەدرێت لە بەیانیان وئێواراندا

ئەگەر یەکێکتان بمرێت شوێنەکەى پێنیشاندەدرێت لە بەیانیان وئێواراندا

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان بمرێت شوێنەکەى پێنیشاندەدرێت لە بەیانیان وئێواراندا، ئەگەر خەڵكی بەهەشت بوو؛ ئەوا شوێنەکەى لە بەهەشتدا پێنیشاندەدرێت، ئەگەر خەڵكی دۆزەخ بوو؛ ئەوا شوێنەکەى لە دۆزەخدا پێنیشاندەدرێت، ودەووترێت: ئەمە شوێنی تۆیە (لە ڕۆژی دواییدا کە پێی ناگەیت) هەتا خواى گەورە زیندووت دەکاتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕایدەگەیەنێت كە هەر بەندەیەك بمرێت؛ ئەوا شوێن وپلە وپایەی تایبەتی خۆی پێنیشان دەدرێت لە بەهەشت یان لە دۆزەخ؛ لە سەرەتا وكۆتایی ڕۆژدا، شوێنی لە بەهەشتدا دەبێت ئەگەر خەڵكی بەهەشت بێت، وشوێنی لە دۆزەخدا دەبێت ئەگەر خەڵكی دۆزەخ بێت، وپێی دەووترێت: (ئەمە شوێنی تۆیە كە بۆی دەچیت لە ڕۆژی قیامەتدا). پیشاندانیان ئاسوودەییە بۆ ئیمانداران، وئازاردانی كافرەكانە.

فوائد الحديث

سزای گۆڕ وخۆشی ونیعمەتەکانى نێو گۆڕ؛ هەق وڕاستین.

ئیبن حەجەر دەڵێت: ئەم پیشاندانە ئاشكرا دەكرێت بۆ ئیمانداری تەقوادار وكافر، بەڵام ئەو ئیماندارەی تاوانی گەورەی لە ئەستۆیە؛ ڕەنگە ئەویش شوێن وچارەنووسی هەتاهەتایی پێ پیشان بدرێت لە بەهەشتدا.

التصنيفات

ژیانی بەرزەخ (ژیانی ناو گۆڕ)