إعدادات العرض
واز لە پرسیارکردن بهێنن سەبارەت بە ئەو شتانەى کە فەرمانم پێنەکردوون یان نەهیم لێ نەکردوون، ئەوەی بووە هۆی تیاچوونی خەڵكانی پێش ئێوە ؛ زۆر پرسیار کردن وناکۆکیان بوو…
واز لە پرسیارکردن بهێنن سەبارەت بە ئەو شتانەى کە فەرمانم پێنەکردوون یان نەهیم لێ نەکردوون، ئەوەی بووە هۆی تیاچوونی خەڵكانی پێش ئێوە ؛ زۆر پرسیار کردن وناکۆکیان بوو بەرامبەر پێغەمبەرانیان
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «واز لە پرسیارکردن بهێنن سەبارەت بە ئەو شتانەى کە فەرمانم پێنەکردوون یان نەهیم لێ نەکردوون، ئەوەی بووە هۆی تیاچوونی خەڵكانی پێش ئێوە ؛ زۆر پرسیار کردن وناکۆکیان بوو بەرامبەر پێغەمبەرانیان، ئەگەر نەهیم لێکردن لە شتێک ئەوا خۆتانی لێ بە دوور بگرن، وئەگەر فەرمانم پێکردن بە شتێك ئەوا ئەنجامی بدەن بەپێی تواناتان».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Português සිංහල دری অসমীয়া Tiếng Việt አማርኛ Svenska ไทย Yorùbá Кыргызча Kiswahili ગુજરાતી नेपाली Română മലയാളം Nederlands Oromoo తెలుగు پښتو Soomaali Kinyarwanda Malagasy ಕನ್ನಡ Српски Moore ქართულიالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حوكمە شەرعیەكانی باسكرد ودابەشی کردن بۆ سێ جۆر: ئەوەی بێدەنگی هاتووە سەبارەتی، وئەوەی نەهی لێكراوە، وئەوەی فەرمانیپێكراوە. یەكەم: ئەوەی شەریعەت سەبارەتی بێدەنگ بووە: بەشێوەیەك حوكمەكەی نازانرێت، وبنچینە لە شتەکان ئەوەیە واجب نییە؛ لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- واجب بوو پرسیار نەكرێت سەبارەت بەو شتانەی ڕوویان نەداوە یان حوكم سەبارەتیان دانەبەزیوە ؛ لەترسی ئەوەی نەوەك واجب یان حەرام بكرێت، وخوای گەورە حوكمەكەیانی باس نەكردووە وەكو ڕەحمەتێك بەرامبەر بەندەكانی، بەڵام لە پاش مردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیار كردن لە ڕوانگەی فەتوا وەرگرتنەوە یان فێربوون بۆ ئەوانەی پێویستیانە لە بابەتەكانی ئاین ؛ ڕێگەپێدراوە وبەڵکو فەرمانیپێكراوە، بەڵام ئەگەر لەڕوانگەی زێدەڕۆیی وهێنانی ناڕەحەتی بێت ؛ بەهۆی ئەم هۆكارەوە لە فەرموودەكەدا فەرمانكراوە بە پرسیار نەكردن، چونكە لەوەیە ببێتە هۆی ڕودانی ئەوەی بەسەر نەوەكانی ئیسرائیلدا ڕوویدا، كاتێك فەرمانیان پێكرا مانگایەك سەرببڕن ؛ ئەگەر هەر مانگایەكیان سەرببڕیایە ئەوا فەرمانەكەیان جێبەجێكردبوو، بەڵام ئەوان توندڕەوییان كرد بۆیە توندی وناڕەحەتی هێنرایە سەریان. دووەم: نەهی لێكراوەكان ؛ ئەو شتانەیە هەركەسێك لێی دوور بكەوێتەوە (ئەنجامی نەدات) ؛ پاداشت دەدرێتەوە، ئەوەی بیكات سزا دەدرێت، بۆیە واجبە لەسەر مسوڵمان لە هەموو حەرامێك دوور بكەوێتەوە. سێیەم: فەرمانپێكراوەكان (واجبەكان) ؛ ئەمیش ئەو شتە دەگرێتەوە كە بكەرەكەی پاداشت دەدرێتەوە، وئەوەی ئەنجامی نەدات ؛ سزا دەدرێت، بۆیە واجبە مسوڵمان بەپێی توانا ئەنجامی بدات.فوائد الحديث
پێویستە مرۆڤ سەرقاڵی گرنگترین شت بێت کە پێویستی پێیەتی، و واز لەو شتانە بهێنێت کە هێشتا پێویستی پێی نییە، وسەرقاڵ نەبێت بە پرسیاركردن سەبارەت بەو شتانەی كە هێشتا ڕوویان نەداوە.
حەرامێتی پرسیارکردنێك کە لەوەیە ببێتە هۆی ئاڵۆزکردنی مەسەلەکان، وكردنەوەی دەرگای گومانەكان -شوبهەكان- چونكە ئەمە سەردەكێشێت بۆ زۆربوونی ناکۆکی.
فەرمان بە وازهێنان لە هەموو نەهی لێكراوەكان ؛ چونکە هیچ ناڕەحەتیەک نیە لە وازهێنان لێیان، بۆیە نەهی کردنەکە بە شێوەیەکی گشتی بوو.
جێبەجێکردنی ئەوەى فەرمانى پێکراوە بەپێی توانایە ؛ چونكە لەوەیە جێبەجێكردنی ببێتە هۆی ناڕەحەتی یان نەتوانێت ئەنجامی بدات، بۆیە جێبەجێکردنی ئەوەى فەرمانى پێکراوە بە پێی توانایە.
نەهی كراوە لە زۆر پرسیاركردن، زانایان پرسیاركردنیان دابەشكردووە بۆ سەر دوو جۆر: ئەگەر لەڕوانگەی فێربوونەوە بێت ؛ لەو شتانەی پێویستن لە بابەتەكانی ئاین، ئەمەیان فەرمانیپێكراوە وپرسیاركردنی هاوەڵان لەم جۆرە بووە، دووەم: ئەگەر لە ڕوانگەی زێدەڕۆیی وهێنانی بارگرانی بێت ؛ ئەم جۆرەیانە كە نەهی لێكراوە.
هۆشداریدان بە ئومەت سەبارەت بە پێچەوانە كردنی پێغەمبەرەكەیان ؛ چونكە لە نێو ئومەتانی پێشوودا ڕوویداوە.
زۆر پرسیاركردن سەبارەت بەو شتانەی كە پێویست نین وناكۆكی لەگەڵ پێغەمبەران ؛ هۆكارە بۆ تیاچوون، بەتایبەت لەو بابەتانەی كە تێگەیشتنیان مەحاڵە، وەكو: بابەتە غەیبیەكان كە تەنها الله دەیزانێـت، وڕووداوەكانی قیامەت.
نەهی كراوە لە پرسیاركردن سەبارەت بە بابەتە قورس ومەزنەكان، ئەوزاعی دەڵێت: خوای گەورە ئەگەر بیەوێت بەندە بێبەش بكات لە پیرۆزی وبەرەكەتی زانست ؛ وایلێدەكات زمانی لە بابەتە بێ سود وبێ کەڵکەکان زۆر بەکار بهێنێت، بۆیە بینیم ئەوانە كەمترین زانستیان هەبوو، وئیبن وەهب دەڵێت: گوێم لە مالیك بوو دەیووت: مشتومڕ لە زانستدا نور وڕۆشنایی زانست ناهێڵێت لە دڵی پیاودا.