إعدادات العرض
لە لای دەرگای بەهەشتدا وەستام، بینیم زۆربەى ئەوانەى دەچنە بەهەشتەوە لە هەژارانن، ودەوڵەمەندەکان ڕاگیراون
لە لای دەرگای بەهەشتدا وەستام، بینیم زۆربەى ئەوانەى دەچنە بەهەشتەوە لە هەژارانن، ودەوڵەمەندەکان ڕاگیراون
لە ئوسامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە لای دەرگای بەهەشتدا وەستام، بینیم زۆربەى ئەوانەى دەچنە بەهەشتەوە لە هەژارانن، ودەوڵەمەندەکان ڕاگیراون، لەکاتێکدا ئەهلی دۆزەخ فەرمانیان پێکراوە ببرێن بەرەو دۆزەخ، ولە لای دەرگاى دۆزەخ ڕاوەستام، بینیم زۆبەی ئەوانەى دەچنە دۆزەخەوە ئافرەتانن».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල Hausa தமிழ்الشرح
هەژارەکان لە پێش دەوڵەمەندەکان دەچنە بەهەشتەوە؛ چونکە سامانێکی ئەوتۆیان نییە کە لەسەری لێپرسینەوەیان لێبکرێت، وئەمیش ڕێزلێنانێکە بۆیان لە لایەن خواى گەورەوە، وپاداشتێکە بەرامبەر ئەو نیعمەت وخۆشیانەى دونیا کە پێیان نەبەخشرا بوو، بەڵام ئەوانەى خاوەنی سامان وموڵکی زۆر وپلەوپایەی گەورەن ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا ڕاگیر دەکرێن وبۆ ماوەیەکی زۆر لێپرسینەوەیان لێدەکرێت بە پێی سامان وپلەوپایە ودەسەڵاتیان، وڕابوردنیان لە دونیا بە پێی شەهوەت وئارەزووەکان، حەڵاڵی دونیا لێپرسینەوە وحەرامکراوەکان سزای لە سەرە، وهەژارەکان لەم شتانە دوورن، وزۆرینەى ئەوانەى دەچنە دۆزەخەوە لە ئافرەتانن چونکە زیاتر تاوان ئەنجام دەدەن وهەروەها ئینکاری لە چاکەکاری مێردەکانیان دەکەن وزۆر ڕەخنە دەگرن.التصنيفات
سیفەتەکانی بەهەشت ودۆزەخ