پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە هەندێک مانگدا ئەوەندە بەڕۆژوو نەدەبوو هەتاوەکو پێمان وابوو ئەو مانگە هیچ ڕۆژێکی بەڕۆژوو نابێت، ولە هەندێک مانگدا ئەوەندە…

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە هەندێک مانگدا ئەوەندە بەڕۆژوو نەدەبوو هەتاوەکو پێمان وابوو ئەو مانگە هیچ ڕۆژێکی بەڕۆژوو نابێت، ولە هەندێک مانگدا ئەوەندە بەڕۆژوو دەبوو هەتاوەکو پێمان وابوو هیچ ڕۆژێکی ڕۆژوو ناشکێنێت

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە هەندێک مانگدا ئەوەندە بەڕۆژوو نەدەبوو هەتاوەکو پێمان وابوو ئەو مانگە هیچ ڕۆژێکی بەڕۆژوو نابێت، ولە هەندێک مانگدا ئەوەندە بەڕۆژوو دەبوو هەتاوەکو پێمان وابوو هیچ ڕۆژێکی ڕۆژوو ناشکێنێت، ئەگەر کەسێک بیویستایە بیبینێت نوێژ دەکات لە شەودا؛ ئەوا دەیبینی (لەو حاڵەتەدا)، وئەگەر کەسێک بیویستایە بیبینێت خەوتووە لە شەودا؛ ئەوا دەیبینی (لەو حاڵەتەدا)».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

واتاى فەرموودەکە: ئەنەس -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی حاڵی پێغەمبەری دەکرد -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی ڕۆژووگرتن وشەونوێژکردندا، دەڵێت: لە هەندێک مانگدا ئەوەندە بەڕۆژوو نەدەبوو هەتاوەکو لەوەیە کەسێک پێی وادەبێت ئەو مانگە هیچ ڕۆژێکی بەڕۆژوو نابێت، چونکە زۆرینەى ڕۆژەکانى ئەو مانگە بەڕۆژوو نەدەبوو، ولە هەندێک مانگدا ئەوەندە بەڕۆژوو دەبوو هەتاوەکو لەوەیە کەسێک پێی وابێت هیچ ڕۆژێکی ڕۆژوو ناشکێنێت، چونکە زۆرینەى ڕۆژەکانى ئەو مانگە بەڕۆژوو دەبوو، وهەروەها پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێکی دیاریکراوى دانەنابوو بۆ شەونوێژکردن، بەڵکو لە سەرەتا وناوەڕاست وکۆتای شەودا شەونوێژی ئەنجامدەدا، بەشێوەیەک ئەگەر کەسێک بیویستایە بیبینێت نوێژ دەکات لە شەودا؛ ئەوا دەیبینی (لەو حاڵەتەدا)، وئەگەر کەسێک بیویستایە بیبینێت خەوتووە لە شەودا؛ ئەوا دەیبینی (لەو حاڵەتەدا)، ئەمیش بەهۆی ئەوەى کردەوەکانى مامناوەند بوو لە نێوان زیادەڕەوی وکورتڕەوی.

التصنيفات

ڕۆژووگرتنی سونەت (خۆبەش), ڕێبازی پێغەمبەر ﷺ لە ڕۆژووگرتندا