إعدادات العرض
1- با هیچ یەکێکتان ڕۆژی جومعە بە ڕۆژوو نەبێت، مەگەر لەگەڵی؛ ڕۆژێک لە پێشی یان ڕۆژێک لە پاشی بە ڕۆژوو بێت
2- خەلیلەکەم -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری سێ شتی پێکردم: ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێک، ودوو ڕکات نوێژی چێشتەنگاو، ونوێژی ویتر بکەم پێش خەوتن
3- ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێک وەکو ڕۆژووگرتنی هەموو ساڵەکە وایە
4- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هیچ مانگێک هێندەی مانگی شەعبان بە ڕۆژوو نەدەبوو
5- ئەگەر هەتا ساڵی داهاتوو لە ژیاندا بمێنم؛ ئەوا ڕۆژی نۆیەمیش بە ڕۆژوو دەبم
6- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆژی عاشورا ڕۆژووی گرت
7- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە هەندێک مانگدا ئەوەندە بەڕۆژوو نەدەبوو هەتاوەکو پێمان وابوو ئەو مانگە هیچ ڕۆژێکی بەڕۆژوو نابێت، ولە هەندێک مانگدا ئەوەندە بەڕۆژوو دەبوو هەتاوەکو پێمان وابوو هیچ ڕۆژێکی ڕۆژوو ناشکێنێت
8- خۆشەویستترین ڕۆژووگرتن لە لای خواى گەورە؛ ڕۆژووگرتنی داودە، خۆشەویستترین نوێژکردن لە لای خواى گەورە؛ نوێژکردنی داودە، نیوەى شەو دەخەوت، وسێیەکی شەو نوێژی دەکرد، وشەش یەکی شەو دەخەوت، وڕۆژێک ڕۆژووی دەگرت وڕۆژەکەى تر دەیشکاند
9- هیچ ڕۆژووگرتنێک باشتر نییە لە ڕۆژووگرتنی داودی برام -نیوەى ساڵ-، ڕۆژێک بەڕۆژوو بە وڕۆژەکەى تر بیشکێنە
10- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەوڵ وکۆششی دەکرد بۆئەوەى ڕۆژی دوو شەممە وپێنج شەممە بە ڕۆژوو بێت
11- ئەگەر لە مانگێکدا سێ (ڕۆژ) بەڕۆژوو بوویت؛ ئەوا (ڕۆژانی) سیانزە وچواردە وپانزە بەڕۆژوو بە
12- ئایا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە هەموو مانگێکدا سێ ڕۆژ بەڕۆژوو دەبوو؟ ووتی: بەڵێ
13- هەركەسێك ڕۆژێک لە پێناو خوای گەورە بە ڕۆژوو بێت؛ ئەوا خوای گەورە ڕووی دوور دەخاتەوە لە دۆزەخ بە ئەندازەی حەفتا ساڵ