إعدادات العرض
ئایا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە هەموو مانگێکدا سێ ڕۆژ بەڕۆژوو دەبوو؟ ووتی: بەڵێ
ئایا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە هەموو مانگێکدا سێ ڕۆژ بەڕۆژوو دەبوو؟ ووتی: بەڵێ
لە موعازەى عەدەویەوە دەڵێت: پرسیاری لە عائیشە کرد -ڕەزای خواى لێبێت-: ئایا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە هەموو مانگێکدا سێ ڕۆژ بەڕۆژوو دەبوو؟ ووتی: «بەڵێ»، ووتم: لە چی بەشێکی مانگدا بەڕۆژوو دەبوو؟ (عائیشە) ووتی: «بایەخی بەوە نەدەدا لە چی بەشێکی مانگ بەڕۆژوو دەبێت».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दीالشرح
لە موعازەى عەدەویەوە دەڵێت: پرسیاری لە عائیشە کرد -ڕەزای خواى لێبێت-: ئایا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە هەموو مانگێکدا سێ ڕۆژ بەڕۆژوو دەبوو؟ ئەویش ووتی: (بەڵێ): ئەمیش کەمترین ژمارەی ڕۆژەکان بوو، دەڵێت: ووتم: (لە کام ڕۆژانەى مانگدا)، بۆئەوەى بۆی دیاری بکات لە چی ڕۆژێکی هەفتەدا یان لە کام ڕۆژانەى مانگدا بەڕۆژوو بووە، ئەویش وەڵامی دایەوە بەوەى بایەخی بەوە نەدەدا لە چی بەشێکی مانگ بەڕۆژوو دەبێت؛ لە سەرەتای یان ناوەڕاستی یان کۆتایی، ڕۆژەکان پێکەوە یان جیاواز بێت، واتا گرنگی نەدەدا بەوەى دیاری بکات چی ڕۆژێک بێت لە مانگدا؛ واتا پاداشت دەنووسرێت لە هەر سێ ڕۆژێکی مانگ بێت، بۆیە بە پێی لێکدانەوەى خۆی بەڕۆژوو دەبوو -صلى اللە علیە وسلم-، بۆیە هەندێک جار هەندێک شتی دەهاتە پێش کە ڕێگر بوو لەوەى ڕەچاوی ڕۆژووگرتنی ئەم سێ ڕۆژە بکات بە شێوەیەکی دیاریکراو، یان ئەوەتا ئەمەی ئەنجامدەدا بۆئەوەى ڕوونی بکاتەوە کە دروستە.التصنيفات
ڕۆژووگرتنی سونەت (خۆبەش)