إعدادات العرض
بە ڕۆژووگرتن حسێب ناكرێت بۆ ئەو كەسەی هەموو ڕۆژەكانی ساڵ بەڕۆژوو دەبێت، ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێک وەکو ڕۆژووگرتنی هەموو ساڵەکە وایە
بە ڕۆژووگرتن حسێب ناكرێت بۆ ئەو كەسەی هەموو ڕۆژەكانی ساڵ بەڕۆژوو دەبێت، ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێک وەکو ڕۆژووگرتنی هەموو ساڵەکە وایە
لە عبدالله کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «تۆ هەموو ڕۆژێك بەڕۆژوویت وهەموو شەو شەونوێژ دەكەیت؟»، ووتم: بەڵێ، فەرمووی: «ئەگەر وا بكەیت چاوەكانت كز دەبن، ونەفس ەلاشەت هیلاك دەبێت، بە ڕۆژووگرتن حسێب ناكرێت بۆ ئەو كەسەی هەموو ڕۆژەكانی ساڵ بەڕۆژوو دەبێت، ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێک وەکو ڕۆژووگرتنی هەموو ساڵەکە وایە»، ووتم: من لەوە زیاتر دەتوانم، فەرمووی: «ڕۆژوو بگرە وەكو ڕۆژووگرتنی داود -علیه السلام-، ڕۆژ نا ڕۆژێک بەڕۆژو دەبوو، وڕای نەدەكرد هەرکات بگەشتایە بە دوژمن».
الترجمة
العربية Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português සිංහල Kiswahili অসমীয়া Tiếng Việt ગુજરાતી Nederlands മലയാളം Română ไทย Magyar ქართულიالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی ووترا كە عبد الله ی كوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- هەموو ڕۆژێك بەڕۆژوو دەبێت وبە درێژایی ساڵ ڕۆژوو ناشكێنێت، وبە درێژایی شەو؛ نوێژ دەكات وناخەوێت، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێكرد، وپێی فەرموو: ڕۆژانێك ڕۆژوو بگرە وڕۆژانێكی تر بیشكێنە، بەشێك لە شەو نوێژ بكە وبەشێكی تر بخەوە. ونەهی لێكرد لەوەی هەموو ڕۆژەكان بەدوای یەكدا بەڕۆژوو بێت وبە درێژایی شەو نوێژ بكات، وپێی فەرموو: تۆ ئەگەر وا بكەیت ئەوا چاوەكانت لاواز دەبن وئازاریان پێدەگات، وڕۆحت شەكەت وماندوو دەبێت؛ بۆیە هەركەسێك بەدرێژایی ڕۆژەكانی ساڵ بەڕۆژوو بێت ئەوا لەڕاستیدا ڕۆژووی نەگرتووە وبۆی حسێب ناكرێت، وپاداشتی دەستناكەوێت چونكە سەرپێچی كردووە، وسوودی وەرنەگرت لە ڕۆژوو نەگرتن چونكە خۆی گرتەوە لە خواردن وخواردنەوە. پاشان ڕێنمونی كرد بۆ ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێكدا؛ چونكە پاداشتی ڕۆژووگرتنی یەك ڕۆژ؛ وەكو پاداشتی ڕۆژووگرتنی دە ڕۆژە، وئەمیش كەمترین بڕی چەندجاربوونی پاداشتی كردەوە چاكەكانە. عبد الله ووتی: من لەوە زیاتر دەتوانم. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: كەواتە وەكو داود -علیه السلام- ڕۆژوو بگرە، ئەمیش باشترین جۆری ڕۆژووگرتنە، ئەو ڕۆژ نە ڕۆژێك بەڕۆژوو دەبوو، وئەگەر بگەیشتایە بە دوژمن؛ ڕای نەدەكرد، چونكە شێوازی ڕۆژووگرتنی نەدەبووە هۆی لاوازبوونی لاشەی.فوائد الحديث
ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێك وەكو ڕۆژووگرتنی هەموو ساڵەكە وایە، چونكە چاكە بە دە هێندەیە، بۆیە ئەو سێ ڕۆژە دەبن بە سی ڕۆژ، ئەگەر لە هەموو مانگێك سێ ڕۆژ بەڕۆژوو بێت ئەوا وەكو ئەوە وایە ساڵەكە هەمووی ڕۆژووی گرتبێت.
لە شێوازەکانى بانگەوازى کردن بۆ لای خواى گەورە؛ هاندان بۆ ئەنجامدانی کردەوەى چاک وباسی پاداشت لەسەر ئەو کردەوەیە، وبە بیرهێنانەوەى پاداشت لەسەر بەردەوامبوون لەسەر ئەو کردەوەیە.
خەتابی دەڵێت: پوختەی باسەكەی عبد اللەی كوڕی عەمرو ئەمەیە؛ خوای گەورە -سبحانه وتعالی- فەرمانی نەكردووە بە پەرستنی ئەو تەنها لە ڕێگای ڕۆژووگرتنەوە، بەڵكو جۆرەكانی پەرستن زۆرن، ئەگەر هەموو هەوڵ وكۆششی بۆ ڕۆژووگرتن تەرخان بكات ئەوا لە پەرستنەكانی تر كەمتەرخەم دەبێت، بۆیە باشتر وایە مامناوەند بێت لە ڕۆژووگرتندا بۆئەوەی هێزی بمێنێتەوە بۆ ئەنجامدانی پەرستنەكانی تر، وئاماژە بۆ ئەم خاڵە كراوە كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە داود -علیه السلام- فەرمووی: «وڕای نەدەكرد ئەگەر بوەستایە بەرامبەر بە دوژمن»؛ چونكە بە ڕۆژوو نەگرتن بەهێز دەبوو بۆ ئەنجامدانی جیهاد.
نەهی كردن لە قووڵبوونەوە وزۆر لەخۆكردن لە پەرستندا، وخێر وچاكە هەموی لە پابەند بوونە بە سوننەتەوە.
مەكروهە هەموو ڕۆژەكانی ساڵ بەڕۆژوو بێت؛ وئەمیش مەزهەبی زۆرینەی زانایانە، ودەبێتە حەرام ئەگەر بارگرانی بخاتە ئەستۆی خۆی وزیانی پێبگەیەنێت وزۆر لەخۆی بكات، وئەمە پشت كردنە لە سوننەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وباوەڕی وایە جگە لە سوننەتی ئەو باشترە.
التصنيفات
ڕۆژووگرتنی سونەت (خۆبەش)