ئەوەی ڕۆژێک لە پێناو خوای گەورە بە ڕۆژوو بێت؛ ئەوا خوای گەورە ڕووی دوور دەخاتەوە لە دۆزەخ بە ئەندازەی حەفتا ساڵ

ئەوەی ڕۆژێک لە پێناو خوای گەورە بە ڕۆژوو بێت؛ ئەوا خوای گەورە ڕووی دوور دەخاتەوە لە دۆزەخ بە ئەندازەی حەفتا ساڵ

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی ڕۆژێک لە پێناو خوای گەورە بە ڕۆژوو بێت؛ ئەوا خوای گەورە ڕووی دوور دەخاتەوە لە دۆزەخ بە ئەندازەی حەفتا ساڵ».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە هەر کەسێک لە پێناو خوای گەورە ڕۆژێک بە ڕۆژوو بێت ئەوا خوای گەورە ڕووی ئەو کەسە حەفتا ساڵ دوور دەخاتەوە لە ئاگری دۆزەخ، ئەمەیش بەهۆی خۆ کۆشش کردن وجیهادی نەفس وئارام گرتن لەسەر ناڕەحەتیەکانی ڕۆژووە، ودوور خستنەوەی لە دۆزەخ واتای نزیک کردنەوەیەتی لە بەهەشت.

التصنيفات

ڕۆژووگرتنی سونەت (خۆبەش)