إعدادات العرض
خەلیلەکەم -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی سێ شتی پێکردم: ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێک، ودوو ڕکات نوێژی چێشتەنگاو، ونوێژی ویتر بکەم پێش خەوتن
خەلیلەکەم -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی سێ شتی پێکردم: ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێک، ودوو ڕکات نوێژی چێشتەنگاو، ونوێژی ویتر بکەم پێش خەوتن
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «خەلیلەکەم -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی سێ شتی پێکردم: ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێک، ودوو ڕکات نوێژی چێشتەنگاو، ونوێژی ویتر بکەم پێش خەوتن». [خەلیل: ئەوپەڕی بەرزی پلەی خۆشەویستیە]
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português සිංහල Nederlands অসমীয়া Tiếng Việt Kiswahili ગુજરાતી پښتو አማርኛ Oromoo ไทย Românăالشرح
ئەم فەرموودە سێ ئامۆژگاری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ی تێدایە: 1/ ئامۆژگاری بە ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێک؛ چونکە چاکە بە دە ئەوەندەیە، بۆیە ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ وەکو ڕۆژووگرتنی هەموو مانگەکە وایە، وباشتر وایە سێ ڕۆژەکە ڕۆژانی 13 و 14 و 15 ى مانگی کۆچی بن هەروەکو لە هەندێک فەرموودەدا هاتووە. 2/ نوێژی چێشتەنگاو (الضحی) بکات، وکەمترینی دوو ڕکاتە، وبە تایبەت دەرهەق بە ئەوانەی کە شەونوێژ ناکەن، وەکو ئەبو هوریرە کە سەرقاڵی خوێندنی زانست بوو لە سەرەتای شەودا، وباشترین کاتیش بۆ نوێژی چێشتەنگاو ئەو کاتەیە خۆری بەیانی لە ئاسمانە وکەش وهەوا گەرم دەبێت؛ وئەمەش لە فەرموودەی تردا هاتووە. 3/ ئەوەی شەونوێژ ناکات لە کۆتایی شەودا ئەوا با لە سەرەتادا شەونوێژ بکات پێش ئەوی بخەوێت بۆ ئەوەی کاتەکەی لە دەست دەرنەچێت.التصنيفات
ڕۆژووگرتنی سونەت (خۆبەش)