هیچ ڕۆژووگرتنێک باشتر نییە لە ڕۆژووگرتنی داودی برام -نیوەى ساڵ-، ڕۆژێک بەڕۆژوو بە وڕۆژەکەى تر بیشکێنە

هیچ ڕۆژووگرتنێک باشتر نییە لە ڕۆژووگرتنی داودی برام -نیوەى ساڵ-، ڕۆژێک بەڕۆژوو بە وڕۆژەکەى تر بیشکێنە

عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێی ووترا کە من دەڵێم: والله هەموو ڕۆژێک بەڕۆژوو دەبم، وهەموو شەوێک شەونوێژ دەکەم هەتاوەکو لە ژیاندا بم»، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «تۆ بوویت کە ئاوات ووت؟»، پێیم ووت: (بەڵێ) من ووتم -باوک ودایکم بە قوربانت بن-. فەرمووی: «تۆ ناتوانیت، (ڕۆژانێک) بەڕۆژوو بە؛ ڕۆژەکانی تر بیشکێنە، و(بەشێک لە شەو) هەستە (بۆ شەونوێژکردن) و (بەشێکی تر لە شەودا) بخەوە، لە مانگێکدا سێ ڕۆژ بەڕۆژوو بە، چاکە بە دە هێندەیە، وئەمیش وەکو ڕۆژووگرتنی هەموو ساڵەکە وایە»، ووتم: من تواناى لەوە باشترم هەیە، فەرمووی: «ڕۆژێک بەڕۆژوو بە و ڕۆژەکەى تری بیشکێنە، ئەمە وەکو ڕۆژووگرتنی داودە، وباشترین (شێوازى) ڕۆژووگرتنە»، ووتم: من تواناى لەوە باشترم هەیە، فەرمووی: «هیچ ڕۆژووگرتنێک باشتر نییە لە ڕۆژووگرتنی داودی برام -نیوەى ساڵ-، ڕۆژێک بەڕۆژوو بە وڕۆژەکەى تر بیشکێنە».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی ووترا کە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- سوێندی خواردووە کە هەموو ڕۆژێک بەڕۆژوو بێت، وهەموو شەوێک شەونوێژ بکات ونەخەوێت، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێیکرد: ئایا وای وتووە؟ ئەویش (عبداللە) ووتی: بەڵێ، فەرمووی: ئەمە قورسە لەسەرت وناتوانیت، وڕێنموێنی کرد بۆئەوەى هەندێک کات ئیسراحەت بە ماندووبوونی لاشەی خۆی بدات وهەندێک کاتی تر پەرستن ئەنجامبدات بە ڕۆژووگرتن وشەونوێژکردن، وئامۆژگاری ئەوەى کرد لە هەموو مانگێکدا سێ ڕۆژ بەڕۆژوو بێت؛ بۆئەوەى پاداشتی ڕۆژووگرتنی هەموو ساڵەکەى دەستبکەوێت، (عبداللە) پێی ووت ئەو توانای لەوە زیاتری هەیە، وبەردەوام داواى زیاتری کرد هەتاوەکو لە باشترین شێوازى ڕۆژووگرتن وەستا، ئەویش ڕۆژووگرتنی پێغەمبەر داودە -علیه السلام-، کە ڕۆژێک بە ڕۆژوو دەبوو وڕۆژەکەى پاشی دەیشکاند، بەڵام ئەو ووتی تواناى لەمە زیاتری هەیە ئەمیش بەهۆی سووربوونی لەسەر ئەنجامدانى خێر بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: هیچ ڕۆژوویەک لەمە باشتر نییە.

التصنيفات

ئەو شتانەی کە حەرامە لەسەر ڕۆژووگر ئەنجامی بدات, ڕۆژووگرتنی سونەت (خۆبەش)