پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەوڵ وکۆششی دەکرد بۆئەوەى ڕۆژی دوو شەممە وپێنج شەممە بە ڕۆژوو بێت

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەوڵ وکۆششی دەکرد بۆئەوەى ڕۆژی دوو شەممە وپێنج شەممە بە ڕۆژوو بێت

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەوڵ وکۆششی دەکرد بۆئەوەى ڕۆژی دوو شەممە وپێنج شەممە بە ڕۆژوو بێت».

[صەحیحە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]

الشرح

دایکی ئیمانداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەوڵ وکۆششی دەکرد بۆئەوەى ڕۆژی دوو شەممە وپێنج شەممە بە ڕۆژوو بێت، چونکە لەو دوو ڕۆژەدا کردەوەکان پیشانی خواى گەورە دەدرێن، وپێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- حەزی کرد کردەوەکانى پیشان بدرێت لەکاتێکدا ئەو بەڕۆژووە، چونکە خواى گەورە لەو دوو ڕۆژەدا لە هەموو مسوڵمان خۆش دەبێت جگە لە ئەوانە نەبێت کە دەنگ لە یەکتر دابڕیووە هەروەکو لە فەرموودەى تردا هاتووە.

التصنيفات

ڕۆژووگرتنی سونەت (خۆبەش)