هیچ شتێک لە پێغەمبەرایەتی نەماوە جگە لە موژدە دەرەکان نەبێت

هیچ شتێک لە پێغەمبەرایەتی نەماوە جگە لە موژدە دەرەکان نەبێت

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- بوو کە دەیفەرموو: «هیچ شتێک لە پێغەمبەرایەتی نەماوە جگە لە موژدە دەرەکان نەبێت»، ووتیان: ئایا موژدە دەرەکان چین؟ فەرمووی: «خەو بینینی خۆش وچاک».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئاماژە بەوە دەکات کە خەونە چاکەکان (خۆش وباشەکان) لە ڕاستیدا موژدەن، وبەشێکن لەوەی کە ماوەتەوە لە پێغەمبەرایەتی پاش پچڕانی وەحی وسروش، وخەونی چاک تاکە بەشی ئەو خەونانەیە کە موژدەدرن بە ڕووداوەکان.

التصنيفات

ئادابەکانی خەو بینین