إعدادات العرض
1- ئەگەر یەکێک لە ئێوە خەوێکی خۆشی بینی ئەوا لە لایەن خوای گەورەوەیە؛ با حەمد وسوپاسی خودا بکات، وباسی بکات
2- خەو بینینی چاک وخۆش (الرُّؤْيَا) لە لایەن خوای گەورەوەیە، وخەو بینینی خراپ وناخۆش (الحُلُمُ) لە لایەن شەیتانەوەیە
3- هیچ شتێک لە پێغەمبەرایەتی نەماوە جگە لە موژدە دەرەکان نەبێت
4- ئەوەی من ببینێت لە خەودا ئەوا لە ڕاستیدا من دەبینێت -یان وەکو ئەوە وایە کە لە ڕاستیدا منی بینی بێت- ؛ چونکە شەیتان ناتوانێت خۆی بکاتە هاوشێوەی من
5- کاتێکی کۆتایی دونیا نزیکدەبێتەوە؛ خەونی ئیماندار کەمجار هەیە هەڵە بێت، وخەونی ئیماندار بەشێکە لە چل وشەش بەشی پێغەمبەرایەتی
6- ترسناکترین درۆ ئەوەیە: کەسێک بانگەشەی بوونی باوکێکی تر بکات جگە لە باوکی ڕاستەقینەى، یان بانگەشەی ئەوە بکات خەونێکی بینیووە لەکاتێکدا نەیبینی بێت، یان بەناوى پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- شتێک بڵێت لەکاتێکدا ئەو نەیفەرمووە
7- خراپترین درۆ ئەوەیە کە پیاو بانگەشەی بینینی شتێک بکات لەکاتێکدا نەیبینیووە