إعدادات العرض
ئەوەی من ببینێت لە خەودا ئەوا لە ڕاستیدا من دەبینێت -یان وەکو ئەوە وایە کە لە ڕاستیدا منی بینی بێت- ؛ چونکە شەیتان ناتوانێت خۆی بکاتە هاوشێوەی من
ئەوەی من ببینێت لە خەودا ئەوا لە ڕاستیدا من دەبینێت -یان وەکو ئەوە وایە کە لە ڕاستیدا منی بینی بێت- ؛ چونکە شەیتان ناتوانێت خۆی بکاتە هاوشێوەی من
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی من ببینێت لە خەودا ئەوا لە ڕاستیدا من دەبینێت -یان وەکو ئەوە وایە کە لە ڕاستیدا منی بینی بێت- ؛ چونکە شەیتان ناتوانێت خۆی بکاتە هاوشێوەی من».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල Hausa Kiswahili Portuguêsالشرح
زانایان ناکۆکن لەسەر واتاى ئەم فەرموودەیە لەسەر چەند ڕایەک: 1/ مەبەستی خەڵکانی سەردەمی خۆیەتی، واتا ئەوەى ئەو ببینێت لە خەودا وهیجرەتی نەکردبێت ئەوا خواى گەورە سەرکەوتووی دەکات بۆ هیجرەت کردن وبینینی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە ڕاستیدا. 2/ ئەوەى دەردەکەوێت لە خەودا پێغەمبەرە -صلى الله علیه وسلم- لەسەر شێوەی ڕاستی خۆی، وئەمیش لە جیهانی ڕۆحدا، وئەم خەو بینینە ڕاستە، بە مەرجێک سیفەتەکانی بەو شێوەیە بێت کە باسکراوە لە فەرموودەکاندا. 3/ ڕاستی ئەو خەوە دێتە دی لە ئاخیرەتدا (بەهەشتدا) وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەبینێت؛ وئەم خەوە ئاماژەیە بۆ نزیک بوون لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- وشەفاعەتی وبەو شێوەیە. (وەکو ئەوە وایە کە لە ڕاستیدا منی بینی بێت): ئەمە لە ریوایەتەکەی (مسلم) دا هەیە وگومان هەیە لەم ڕستە، ئایا پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: (دەمبینێـت لە ڕاستیدا) یان فەرمووی: (وەکو ئەوە وایە کە لە ڕاستیدا منی بینی بێت). واتاکەیشی ڕوونە ئەوەى پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ی بینی بێت لە خەودا وەکو ئەوە وایە لە ڕاستیدا ئەوی بینی بێت، هەروەکو دەفەرموێت:(من رآني في المنام فقد رأى الحق)،(من رآني في النوم فقد رآني، إنه لا ينبغي للشيطان أن يتمثل في صورت)، واته: (ئەوەى لە خەودا من ببینێت ئەوا ڕاستە منی بینیوە)،(ئەوەى لە خەودا من ببینێت ئەوا منی بینیوە، شەیتان ناتوانێت خۆی بکاتە سەر شێوەی من). واتا: شەیتان ناتوانێت خۆی بکاتە سەر شێوەی ڕاستەقینەى پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، لەوەیە بێت وبڵێت: پێغەمبەری خودایە بەڵام شێوەیەکی تری هەبێت کە شێوەى پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- نیە، ئەگەر هەر کەسێکی بینی لە خەودا ووتی: من پێغەمبەری خودام، با بە دواى وەسفەکەى بگەڕێت ئەگەر وەکو شێوەى پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم بوو ئەوا خۆیەتی؛ ئەگەر نا ئەوا خەیاڵێکە لە شەیتانەوە کە دەڵێت: ئەو پێغەمبەرە وئەویش نیە، یەزیدی فارسی دەڵێت: (پێغەمبەری خودام -صلى الله علیه وسلم- لە خەودا بینی، و خەوەکەم ووت بە ئیبن عەباس، ئەویش ووتی: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەیفەرموو: {إن الشيطان لا يسِتطيع أن يتشبَّه بي، فمن رآني في النوم فقد رآني}، واته: {شەیتان ناتوانێت خۆی بچوێنێت بە شێوەی من، ئەوەى من ببینێت لە خەودا ئەوا منی بینیوە}، ئایا دەتوانیت وەسفی ئەو پیاوە بکەیت کە بینیت؟ (یەزید)ووتم: بەڵێ. کاتێکی وەسفی کرد، ئیبن عەباس ووتی: ئەگەر لە ڕاستیدا بیبینیت ناتوانیت لەمە زیاتر وەسفی بکەیت)[رواه أحمد، ورواه الترمذي في الشمائل]، ماناى قسەکەی ئیبن عەباس ئەوەیە ئەگەر لە ڕاستیدا یەزید پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ی ببینیایە ئەوا نەیدەتوانى لەمە زیاتر وەسفی بکات، واتا ڕاستە ئەو لە خەودا پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-ی بینیوە.التصنيفات
ئادابەکانی خەو بینین