ترسناکترین درۆ ئەوەیە: کەسێک بانگەشەی بوونی باوکێکی تر بکات جگە لە باوکی ڕاستەقینەى، یان بانگەشەی ئەوە بکات خەونێکی بینیووە لەکاتێکدا نەیبینی بێت، یان بەناوى…

ترسناکترین درۆ ئەوەیە: کەسێک بانگەشەی بوونی باوکێکی تر بکات جگە لە باوکی ڕاستەقینەى، یان بانگەشەی ئەوە بکات خەونێکی بینیووە لەکاتێکدا نەیبینی بێت، یان بەناوى پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- شتێک بڵێت لەکاتێکدا ئەو نەیفەرمووە

لە واسیلەی کوڕی ئەسقەعەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ترسناکترین درۆ ئەوەیە: کەسێک بانگەشەی بوونی باوکێکی تر بکات جگە لە باوکی ڕاستەقینەى خۆی، یان بانگەشەی ئەوە بکات خەونێکی بینیووە لەکاتێکدا نەیبینی بێت، یان بەناوى پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- شتێک بڵێت لەکاتێکدا ئەو نەیفەرمووە».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

لە ترسناکترین شێوازەکانى درۆکردن: کەسێک بانگەشەی بوونی باوکێکی تر بکات وخۆی بداتە پاڵی جگە لە باوکی ڕاستەقینەى خۆی، یان کەسێکی تر بانگەشەی ئەوە بکات کە ئەو کوڕی باوکێکی ترە جگە لە باوکی ڕاستەقینەى خۆی لەکاتێکدا دەزانێت ئەو بانگەشەیە ڕاست نییە؛ وئەمیش لەسەر ئەو بانگەشەیە ڕازی بێت، ئەمە یەکێکە لە ترسناکترین جۆرەکانى درۆکردن، وهەروەها یەکێکی تر لە گەورەترین درۆکان ئەوەیە کەسێک بانگەشەی ئەوە بکات لە خەوندا شتێکی بینیووە کەچی لەڕاستیدا هیچ شتێکی نەبینی بێت، وهەروەها لە ترسناکترین شێوازەکانى درۆکردن بریتیە لەوەى کەسێک قسەیەک یان کردەوەیەک یان ڕازی بوونێک لەسەر شتێک بەناوى پێغەمبەرەوە بڵێت -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا ئەو نەیفەرمووە وئەنجامی نەداوە وڕازی نەبووە لەسەر ئەو کردەوەیە.

التصنيفات

گرنگی سونەت و پلەوپایەی, ڕەوشتە ناشیرینەکان, ئادابەکانی خەو بینین