خەو بینینی چاک لە لایەن خوای گەورەوەیە، وخەو بینینی ناخۆش لە لایەن شەیتانەوەیە

خەو بینینی چاک لە لایەن خوای گەورەوەیە، وخەو بینینی ناخۆش لە لایەن شەیتانەوەیە

لە ئەبی قەتادەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «خەو بینینی چاک لە لایەن خوای گەورەوەیە، وخەو بینینی ناخۆش لە لایەن شەیتانەوەیە، ئەگەر یەكێكتان خەوێکی بینی کە لێی دەترسا ئەوا باسی سێ جار تف بکات بە لای چەپیدا، وپەنا بگرێ بە خوای گەورە لە شەڕ وخراپەی، ئەگەر (وا ڕەفتار بكات) ئەوا خەونەکە زیانی پێ ناگەیەنێت».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خەون بینینی خۆش وئاسوودە بەخش لە خوداوەیە، وئەو خەونەی حەزی پێناكات ودڵتەنگی دەكات لە شەیتانەوەیە. هەركەسێك لە خەوندا شتێكی بینی كە حەزی پێناكات؛ ئەوا با تف بكات بە لای چەپیدا، وپەنا بە خودا بگرێت لە شەڕ وخراپەی ئەو خەونە؛ ئەگەر بەم شێوەیە ڕەفتار بكات ئەوا خوای گەورە ئەم شتانەی كردووە بە هۆكاری سەلامەتبوون لەو شەڕ وزیانەی كە لەوەیە بەهۆی خەونە ناخۆشەكەوە تووشی بێت.

فوائد الحديث

خەونی خۆش (روئیا) وخەونی ناخۆش (حولوم) ئاماژەیە بۆ ئەو شتانەی كە خەڵكی لە خەونەكانیاندا دەیانبینن، زۆرینەی خەونی خۆش (روئیا)؛ شتی خێر وچاكی تێدا دەبینێت، وزۆرینەی خەونی ناخۆش (حولوم)؛ شتی شەڕ وخراپ وناشیرینی تێدا دەبینێت، ولە زمانی عەرەبیدا (روئیا وحولوم) لە شوێنی یەكتر بەكاربهێنرێن وەكو ئاماژەیەك بۆ خەون بینین.

بەشەكانی خەون بینین: 1- بینینی خەوی چاك: ئەم خەونە حەقە وموژدەیە لەلایەن الله وە، ئیماندار خۆی دەیبینێت یان كەسێك خەوی پێوە دەبینێت. 2- قسەی دەروون: ئەم خەونانە ڕوودەدەن بەهۆی ئەوەی مرۆڤ لەخەیاڵی لەگەڵ خۆی دەدوێت لەكاتی بەخەبەر بوونی. 3- خەون بینین لە شەیتانەوە: ئەمە ترساندن وتۆقاندن وغەمبار كردنە لەلایەن شەیتانەوە بۆئەوەی نەوەی ئادەم دڵتەنگ بێت.

بەپێی ئەوەی باسكرا سەبارەت بە جۆرەكانی خەون؛ دەبێت سێ شت بكات: حەمد وستایشی الله بكات، وموژدەی خۆشی لێ وەربگرێت، وباسی بكات تەنها بۆ ئەو كەسانەی خۆشیانی دەوێت نەك ئەوانەی ڕقی لێیانە.

بەپێی ئەوەی باسكرا سەبارەت بە ڕێكارەكانی خەونی ناخۆش؛ پێنج شت جێبەجێ دەكرێت: پەنا بە الله بگرێت لە شەڕ وخراپەی ئەو خەونە، ولە شەڕ وخراپەی شەیتان، وكاتێك خەبەری دەبێتەوە؛ سێ جار تف بكات بەلای چەپیدا، وبۆ هیچ یەكێك باسی نەكات، وئەگەر بیەوێت دیسانەوە بخەوێتەوە ئەوا لەسەر لایەكەی تری بخەوێت؛ ئەگەر ئەمانە جێبەجێ بكات ئەوا زیانی پێناگەیەنێت.

التصنيفات

ئادابەکانی خەو بینین